دایە... لۆگ

بۆچوون / بیروڕا :: 26/06/2016

 


ئەفسەری ئاسایش: سەیرم لێ‌ یە مامۆستا.. خۆت دكتۆرات هەیە كەچی كوڕەكەت بە شەڕە شەق مەعهەدیشی تەواو نەكرد.
مامۆستا: ئەڵێ‌ ی چی، ئەرێ‌ وەڵڵا.
ئەفسەری ئاسایش: خۆت جگەرە ناكێشی كەچی ئەو بە نێرگەلەوە حەفتا فیعلی هەیە.
مامۆستا: بەداخەوە. ئەرێ‌ وەڵڵا.
ئەفسەری ئاسایش: باشە بۆ؟ سەبەب؟
مامۆستا: قوربان گیان پەروەردەكەمان جیاوازە. كوڕەكەم پەروەردەی دەستی حكومەتی هەرێمە.
***** 
ئەولاد: تەق تەق.. بابە گیان یارمەتی هەیە؟
باوك: ها كوڕم.. خێر؟
ئەولاد: خەوم لێ‌ ناكەوێ‌.. هاتووم كتێبێكم بدەیتێ‌ بیخوێنمەوە بەشكو خەوم پیابخات.
باوك: های تڕحێو.. كتێب ئەخوێنیتەوە بۆ ئەوەی بنوی!!!
*****
یەكەم: ئاگات لێ‌ یە بریتانیا چی لەخۆی كرد؟! لەو یەكێتی ئەوروپا موهیمە چووە دەرەوە.
دووەم: ئەوەیان باشترە بەقوربان. قابیلە تۆ لەخۆیان چاكتری لێ‌ بزانی؟! زۆربەی پیرەكان دەنگیان بۆداوە.
یەكەم: ئینجا پیر بەگونیەوە، سبەینێ‌ ئەمرێ‌ چی لەوە. قوڕەكە بۆ گەنجەكان ئەگیرێتەوە.
***** 
ئەحمەد: نەوتەكەیان برد.
مەحمود: ئەزانم. ئاگام لێ‌ یە.
ئەحمەد: بەتەمای ئاڵتون و تڕوتفاقەكانی تریشن.
مەحمود: ئا. بەرنامەیەكی وایان هەیە.
ئەحمەد: تەئریخە جوانەكەشیان برد.
مەحمود: دەمێكە قوربان.
ئەحمەد: ئەی باشە من چی بەرم؟!
مەحمود: شەق. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure