چەندی مانگە؟

بۆچوون / بیروڕا :: 22/06/2016


پارتی كۆنترۆڵی سەیتەرەكانی بەدەستەوەیە
من كۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەكە
پارتی ئەیەوێ‌ میللەت لە پاڕلەمان مەحروم بكات
من مناڵەكان لە ئەڵقەی توركی
                                 - بەشێك لە شانامەی شاعیرێكی كۆماریخواز
***** 

باش: مەسئولەكە بپرسێ‌ بڵێ‌ كێ‌ دەرچووی بەشی مێژووە؟
خراپ: تۆ ئەوەندە بێ‌ ئەقڵ بیت بڵێ‌ ی من.
خراپترین: لێت بپرسێ‌ ئەمڕۆ چەندی مانگە؟
***** 

ژنی كورد ئەگەر نەتوانێت هەموو سەوزەیەك بخاتە یاپراخەوە خۆی بە فاشیل ئەزانێت، حكومەتی هەرێمیش ئەگەر نەتوانێت هەموو كەسێك بخاتە ئۆپۆزیسیۆنەوە.
***** 

یەكەم: باشە ئەمەی مامۆستا سەلاحەدین بەهادین یەعنی چی؟! تێ‌ ناگەم. بۆچی وازی هێنا و بۆچی هاتەوە؟
دووەم: چیت عەرز بكەم؟! هەق نەبوو وابكات. كورد ئەڵێ‌ سواربوون عەیبێك و دابەزین دوو عەیب.
یەكەم: كوڕی باوكم. ئەوەڵەن مەسەلەكە عیلاقەی بە تۆوە نی یە و ئەگەر هەشیبێ‌ ئەوا ئەم پەندە بۆ ئەو ناگونجێ‌. ئەبێ‌ بڵێین دابەزین عەیبێك و سواربوون دوو عەیب.
***** 

مناڵ: بابە بۆچی نانەكە نەخۆین؟
باوك: سەبرت بێ‌ رۆڵە. چاوەڕوانی بانگی مەغریب ئەكەین.
مناڵ: بانگی مەغریب؟
باوك: ئا.
مناڵ: ئەی بۆچی مەغریب قەت چاوەڕوانی بانگی هەولێر ناكات؟

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure