سڵاو

بۆچوون / بیروڕا :: 21/06/2016

سڵاو لەو ژنەی (كۆنە)ی نەدیوە
لەو سەركردەیەی مووچەكەی نیوە 
لەو موسڵاوییەی دەستی بڵاوە
سڵاو لەو بەڕوەی بەبیَ كڵاوە
لە سەرخۆشانی ڕێی پیری شەوكێڵ
لە دكتۆراكەی زانكۆی پارالێڵ
لەو كەمئەندامەی تێر و قەپاتە 
لەم وەرزەی كەوا وەرزی خەڵاتە
لە عەدالەتی ئاشتی هەورامی 
لە كوردایەتی سوارەی نیزامی 
لە دنیابینی كاك موعارەزە
لە چەوتانی بێ گەنم و مەرەزە 
لەو مەعاش خۆرەی دەوامی فوولە 
لەو بەرنامەیەی تۆزێك مەعقوولە 
سڵاو لەخوێندن, بەنزین, كارەبا
لەو عیلمەی حەیای ژاپۆنیش ئەبا
سڵاو لە بەغدا و سیغە و گەعداتی 
لە ورەی بەرزی وەك ئاراراتی 
لەو پێ دال كافەی گلەیی هەیە
لەو ریفراندۆمەی نازانین كەیە 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure