لای ئێمە ..لای ئەوان

بۆچوون / بیروڕا :: 20/06/2016


ژنی ئەمریكی: مێردەكەم دایم فكری مەشغوڵە، ئەترسم لە دائیرە كێشەیەكی توشبووبێ‌ لەگەڵ مودیرەكەیدا.
ژنی كورد: مێردەكەم موعەدەل خەیاڵی رۆیشتووە، هەبێ‌ و نەبێ‌ قوڕمساغە حەزی لە چەتیوێك كردووە.
***** 
مێردی فرەنسی: واو..بمرم بۆت گیانەكەم. خۆ زۆر ئازارت پێ‌ نەگەشت؟!
مێردی كورد: دەك ملت بشكایە رەببی. سەد جارم وت نەعلی تەڕ لەپێ‌ مەكە.
***** 
كچی ئینگلیز: دەستگیرانەكەم زۆر موهیمە. ئەفسەری دوو ئەستێرەیە و ئێستا لە ئەفغانستان خزمەت ئەكا.
كچی كورد: دەستگیرانەكەم زۆر زۆر موهیمە. نەقیبی بن دیوارە.
***** 
مەلای ئێرانی: هەر كەسێك لەم مانگە پیرۆزەدا بەڕۆژووبێت خوا لەوە دنیا جوانترین پاداشتی دەداتەوە.
مەلای كورد: ئەو مەلعونەی بەڕۆژوو نەبێ، لەوە دنیا بە گوێچكە سەربەرەوخوار هەڵی ئەواسن و قوڕقوشمی تواوەی دەرخوارد ئەدەن.
***** 
دەسەڵاتی سویدی: پرۆژەكە ئەدەینە دەست ئۆپۆزیسیۆن با ئەوانیش دیراسەی بكەن.
دەسەڵاتی كوردی: نەهێڵن ئۆپۆزیسیۆنی كەرانباوگاو بە سڕ و تڕمان بزانن ها.
***** 
ریفراندۆمی ئەڵمانی: وادەكەی دیارە. هەشت مانگ لەمەو پێش ئیعلانمان كرد (27/9/2016) یە.
ریفراندۆمی كوردی: ئاشتی.. نەگەیشتی؟!.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure