یه‌ك قوماش

بۆچوون / بیروڕا :: 19/06/2016

+ قوربان بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ موشكیله‌ى ئه‌م كاره‌بایه‌، دوو به‌شى خه‌تاى خه‌ڵكه‌كه‌ خۆیه‌تى.
- به‌چى بۆت ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌لـله‌پووت؟ به‌ پاوه‌رپۆینت؟
+ پاوه‌رپۆینتمان له‌كوێ بوو به‌گم؟ هه‌مانه‌ و نیمانه‌ شاحینه‌یه‌كى پیله‌ به‌شى به‌ربانگه‌كه‌ ناكات.
- به‌ ته‌سه‌ورى جه‌نابت خه‌تاكه‌ش خه‌تاى میلـله‌ته‌؟
+ ئه‌ى ته‌بعه‌ن. چونكه‌ ئێمه‌ به‌ نه‌وعێك ئیسراف له‌ كاره‌بادا ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌ك له‌ گازۆیل، له‌ هه‌واى ئازادییش دروست بكرێ هێشتا هه‌ر به‌شمان ناكات.
- كاره‌باكه‌ به‌شمان ناكات؟
+ نه‌خێر نه‌وه‌ڵـڵا.
- ئه‌ى ئه‌گه‌ر له‌ بێ ئه‌قڵى دروست بكرێ؟!
+ ئم. به‌سه‌رى خۆم ئه‌توانین كوردستان یه‌ك پارچه‌ بكه‌ین به‌ شه‌وانى چاڤى لاند. 
- ده‌ ئه‌وه‌ هیچ نى یه‌. من سه‌رچاوه‌یه‌كم ئه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ كاره‌باى لێ دروست بكه‌یت بتوانیت به‌شى ئه‌ڵمانیا و سویدیشى لێ بده‌ین.
+ ئاسانه‌ قوربان.. ئه‌توانیت ته‌كلیف له‌ زاناكانى یابان بكه‌یت و بڵێیت پیاوى چاك بن وه‌رن كاره‌بامان له‌ ئیعلامه‌وان بۆ دروست بكه‌ن.
- ئاخر كام نه‌وعه‌یان رۆڵه‌؟ ئێمه‌ ئه‌نواع و ئه‌شكاڵ ئیعلامه‌وانمان هه‌یه‌. هه‌مانه‌ حیزبى یه‌، هه‌مانه‌ سه‌ربه‌خۆى یه‌، هه‌مانه‌ جنێوفرۆشه‌، هه‌مانه‌ جنێوكڕه‌.
+ قه‌ناعه‌تت بێ به‌گم، هه‌موویان یه‌ك قوماشن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure