كۆمیدیا... تراجیدیا

بۆچوون / بیروڕا :: 15/06/2016


كۆمیدیا: تابلۆیەكی گەورە لێ‌ ی نوسرابێ‌ وەزارەتی دارایی و ئابووریی/ بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە.
تراجیدیا: دوو ژن و سێ‌ چوار مناڵ لە ژێریدا سواڵ بكەن.
     ***** 
كۆمیدیا: بە چپەچپ قسەی ئاشكرای میلـلەت بۆ هەڤاڵەكانت بگێڕیتەوە.
تراجیدیا: قسەی نهێنیی هەڤاڵەكانت لەسەر تەلەفزیۆن باس بكەیت.
     ***** 
كۆمیدیا: خێرا خێرا سەیری تەقویم بكەیت بۆ ئەوەی بزانیت كەی رەمەزانە.
تراجیدیا: بۆ ئەوەی جانتا بپێچیتەوە و بڕۆی بۆ ئەوروپا.
     ***** 
كۆمیدیا: پێت بڵێن كوێر بم  یاخوا ئەوە بۆ وا پیر بوی؟!
كۆمیدیا: بكێشن بە پشتی ملتا بڵێن چۆن فریاكەوتی وا زوو پیر ببیت؟!.
     ***** 
كۆمیدیا: بە زمانی بەڕۆژووەوە بتەوێ‌ قەناعەت بە پیرێژنێك بكەیت دەرمانەكە بەكاربهێنێت.
تراجیدیا: دەرمانەكە شاف بێت.
     ***** 
كۆمیدیا: هەڕەشەت لێ‌ بكەن بڵێن ئەیكەینەوە بە دوو ئیدارە.
كۆمیدیا: لەسەر ئەوەی داوای یەكڕیزیی كورد ئەكەیت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure