كێ‌ لای كێ‌ چی یە؟

بۆچوون / بیروڕا :: 13/06/2016

دواڕۆژ

 

 كۆڕەك:
لای پێشمەرگە: بیرەوەریی چەندین داستان و سەروەریی دژ بە رژێمە.
لای حكومەتی عێراق: ناوی كۆمپانیایەكی تەلەفونە پارەی چەند ساڵ زەریبەی نەداوە.

شار:
لای جەمال ئاغاكان: ناو و نازناوی سلێمانی یە حەیاتەكەیە.
لای نەحۆش: خەستەخانەكەیە كە هەتا بۆی ئەپەڕیتەوە سێ‌ جار سەیارە ئەتكات بە ژێرەوە.

سالم:
لای نالی: هاوڕێیەكی شاعیر و بە تەكبیرە كە پێی وت دەخیلت بم نەیەیتەوە بە سلێمانی یا.
لای میوانی بیانی: جادەیەكی قەرەباڵغە گەنجی سلێمانی لە بێ‌ ئیشیدا پاقلە و كەلانە و گوڵەبەڕۆژەی تیا ئەخۆن.

مۆنیكا:
لای هیلاری كلینتۆن: چەتیوێكی بەرەڵـڵایە كە خەریك بوو حەیای مێردەكەی ببات.
لای مەسئول: سەیارەیەكە هەموو جارێ‌ لە عانی ئینتیخاباتا حیزب بۆی ئەگۆڕێ‌.


عەفوو:
لای ئۆمەتی محەمەد: وشەیەكە ئینسان كە هەڵەیەكی كرد یان كە قسەیەكی خراپی لە دەم دەرچوو ئەیڵێ‌.
لای زیندانیی: بڕیارێكە تەنیا شمولی خەڵكی تایبەت ئەكات.

جوان:
لای دایكی مناڵەكان: هیچ كەسێك ناگرێتەوە بێجگە لە مناڵەكانی خۆی.
لای باوكی مناڵەكان: هەموو ئافرەتێكە بێجگە لە دایكی مناڵەكان.

ئینتەرنێت:
لای هەموو دنیا: نیعمەتێكە ژیانی كردووە بە داكەندنی دەرپێ‌ ی لالەنگی.
لای وەزیری پەروەردە: بەڵایەكە بۆ قۆپیكردن حەیای میلـلەتێكی كرد بە قوربانی عەزیزتان.






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure