ئاسایی ... عه‌جیب ... عه‌جیبتر

بۆچوون / بیروڕا :: 12/06/2016

ئاسایی: به‌ حه‌یاتت ته‌قه‌ت له‌نیشانه‌ نه‌كردبێ
عه‌جیب: كه‌چی‌ دووربینێ بكه‌یته‌ ملت و بچیت بۆ جه‌بهه‌
عه‌جیبتر: پاش ته‌واوبوونی هه‌موو شتێك
+++

ئاسایی: خۆت شین‌ و مۆر بكه‌یته‌وه‌ باسی موته‌نه‌بی بكه‌یت
عه‌جیب: له‌به‌رده‌م عه‌میدی كوللیه‌ی ئادابی كوفه‌دا
عه‌جیبتر: به‌ عه‌ره‌بییه‌كی ژێر پرده‌كه‌
+++

ئاسایی: دوو سه‌عات باسی سایكس پیكۆ بكه‌یت
عه‌جیب: به‌ ئینگلیزییه‌كی سه‌قه‌ت
عه‌جیبتر: بۆ قونسوڵی بریتانیا
+++

ئاسایی: گه‌وره‌ترین ئاڵا دروست بكرێ
عه‌جیب: بۆ وڵاتێك كه‌ هێشتا ده‌وڵه‌ت نییه‌
عه‌جیبتر: له‌ شارێكدا كه‌ پایته‌خت نییه‌
+++

ئاسایی: بته‌وێ ره‌سمه‌ جوانه‌كانی زه‌مانی شاخ بنووسێنیته‌وه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌
عه‌جیب: به‌ڵام زه‌مق‌ و كه‌تیره ‌و له‌زگه‌كان فڕێ بده‌یت
عه‌جیبتر: مقه‌ستێك بگریت به‌ ده‌سته‌وه‌

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure