ئەگەر عاجز بێ

بۆچوون / بیروڕا :: 09/06/2016


خواى ته‌عالا ئه‌م كورده‌ى وا خه‌ڵق كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كڵاو و جامانه‌شى له‌سه‌ردا نه‌بێ ئینسان هه‌ر به‌ هه‌ڵسوكه‌وتیدا ئه‌یناسێته‌وه‌ و ئه‌زانێ له‌ زومره‌ى ئالى بابانه‌. به‌تایبه‌ت له‌كاتى عاجزبووندا. مه‌سه‌له‌ن بۆ نموونه‌:

1- ژنى كورد ئه‌گه‌ر عاجز بێ، چێشته‌كه‌ لێ ئه‌نێ به‌ڵام خۆى نایخوات.

2- حزبى كوردى كه‌ دڵى بشكێ، ئه‌بێ به‌ موعاره‌زه‌ كه‌چى له‌ حكومه‌تیش ناكشێته‌وه‌.

3- پیاوى (كورد) كه‌ بگاته‌ تینى، سپلیته‌كه‌ له‌ ماڵ و مناڵ ئه‌كوژێنێته‌وه‌ و خۆى ئه‌چێته‌ سه‌ربان ئه‌خه‌وێ.

4- مامۆستاى كورد كه‌ عاجزى بكه‌ن، ده‌رسه‌كه‌ ناڵێته‌وه‌ به‌ڵام بۆ ئیمتیحان داخڵى ئه‌كات.

5- مه‌سئولى كورد كه‌ توڕه‌ ئه‌بێ، به‌یاننامه‌ى رێكه‌وتنه‌كه‌ ئه‌نوسێ كه‌چى له‌ حه‌فله‌ى ئیمزاكردنه‌كه‌دا ئاماده‌نابێ.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure