به‌ ده‌رپێ ى كورته‌وه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 05/06/2016

زانا و شرۆڤه‌كارانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش وه‌كو مه‌سئوله‌كانى ئێمه‌یان لێهاتووه‌. له‌ بێ ئیشیدا خۆیان به‌ شتى واوه‌ مه‌شغوڵ ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ مه‌خزه‌نى هیچ مۆڵ و سوپه‌رماكێتێكدا نایبینى. مه‌سه‌له‌ن ئه‌خیر لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌ڵێت ته‌له‌به‌ به‌پێى په‌تى باشتر له‌ ده‌رس تێئه‌گات وه‌ك له‌وه‌ى، دوور له‌ رووى حازرى، قۆنه‌ره‌ى كردبێته‌ پێى.
ئه‌م قسه‌یه‌ چه‌ندى راسته‌ و چه‌ندى له‌به‌ر خاترى خاترانه‌ موهیم نى یه‌، موهیم ئه‌وه‌یه‌ به‌زمى له‌وجۆره‌ لاى خۆمان روونه‌دات و رێگه‌نه‌ده‌ین هیچ عالم و به‌چكه‌ ئه‌نیشتاینێك دیراسه‌مان له‌سه‌ر بكات، ئه‌گینا نه‌تیجه‌كان به‌مجۆره‌ ده‌رئه‌چن:
1- مه‌سئوله‌كان به‌ جلى كه‌تافى یه‌وه‌ سامیان زیاتره‌.
2- بۆ رێگرتن له‌ گه‌نده‌ڵى پێویسته‌ سێ روبعى ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ده‌رپێى كورته‌وه‌ ده‌وام بكه‌ن.
3- نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى لایه‌نگرى ریفراندۆمن توركمانییه‌كه‌یان فووله‌.
4- په‌یامنێر ئه‌گه‌ر بیه‌وێ هه‌موو مه‌علوماتێكى ده‌ستبكه‌وێ پێویسته‌ (په‌یام مێ) بێ.
5- زوربه‌ى ئه‌و براده‌رانه‌ى ملیوانى كراسه‌كه‌یان چڵكى لێ نه‌نیشتووه‌ مووچه‌ى پله‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure