داعش و گیرفان

بۆچوون / بیروڕا :: 02/06/2016

+ ئه‌زانى ئه‌و براده‌ره‌ش له‌ خۆیه‌وه‌ بوو به‌ قه‌وس؟!
- خوار بووه‌؟؟
+ نا.. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ هه‌موو شته‌ موهیمه‌كانى لاى خۆى گل داوه‌ته‌وه‌.
- كوڕه‌ ده‌بڕۆ نه‌گبه‌ت.. ئه‌م وڵاته‌ شتى موهیمى كوا تیایه‌؟ سه‌رى بگرى و بنى بگرى هه‌ر نه‌وته‌كه‌یه‌، ئه‌ویش كه‌س نایكڕێ.
+ نه‌خێر وانى یه‌. شتى موهیمتریشمان هه‌یه‌. مه‌سه‌له‌ن داعش.
- ده‌گ خوا بتگرێ رۆڵه‌. داعش موهیمه‌ یان نه‌گبه‌تى یه‌!!
+ ئه‌گه‌ر له‌ عه‌ینه‌كه‌كه‌ى براده‌رانه‌وه‌ ته‌ماشاى بكه‌ى موهیمه‌ و نیعمه‌ته‌ و خێر و به‌ره‌كه‌تى لێ ئه‌بارێ.
- داعش نیعمه‌ته‌؟
+ به‌ڵێ ئه‌ى چۆن؟! داعش یه‌ك دنیا گیرفانى گه‌رم كردووه‌ته‌وه‌؟
- لێره‌؟
+ به‌ڵێ لێره‌. حه‌ز ئه‌كه‌ى سه‌د ناوت پێ بڵێم كه‌ داعش قه‌پاتى كردن.
- ناوى كه‌س مه‌ڵێ بابه‌.. واز له‌ مه‌وزوعه‌كه‌ بێنه‌ بڕۆ شتێ بێنه‌ بابیخۆین.
+ هیچمان نى یه‌ قوربان له‌ خه‌یار و ته‌ماته‌ زیاتر.
- خوا نه‌یبڕێ بیهێنه‌.. ناشكور مه‌به‌.. خه‌یار و ته‌ماته‌ هه‌زار ره‌فیقى خوێڕى ئه‌هێنن.
+ خه‌یار و ته‌ماته‌؟
- به‌ڵێ خه‌یار و ته‌ماته‌.. تۆ تا ئێستا بیستووته‌ ته‌ماته‌یه‌ك ته‌قریرى له‌ ته‌ماته‌یه‌كى ره‌فیقى خۆى دابێ؟
+ نه‌وه‌ڵـڵا..
- ئه‌ى بینیووته‌ خه‌یار بچێ كامێرا له‌ ژوورى نووستنى خه‌یارێكى تر دابنێ؟!!

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure