سوئالی موعقول... جوابی مەعقولتر

بۆچوون / بیروڕا :: 01/06/2016

دواڕۆژ


باوك: سپلیتەكە ئیش ئەكات؟
كوڕ: نەخێر ژنی ماڵەوەیە.
     ***** 
نوێژكەر: مامۆستا گیان دوعای چوونە ماڵەوە چی یە؟
مامۆستا: خوایە دایكی مناڵەكان خەوتبێ‌.
     ***** 
رۆژنامەنووس: فەرق چی یە لە بەینی یابانی و چینیدا؟
وەزیری دەرەوە: وەكو فەرقی بەینی كەرەوز و مەعدەنوسە.
     ***** 
هەڵسوڕاوی ژن: لای بەڕێزت جوانترین شت لە شەخسیەتی ژندا چی یە؟
مەسئول: ناوقەدی.
     ***** 
بەكر مەرگەوەڕ: ئەزانی خاتووزین خیانەتت لێ‌ ئەكا؟
مەم: بیل زەبت كامیان؟
     ***** 
یەكەم: ئەو شتە چی یە كە رۆی ئیتر ناگەڕێتەوە؟
دووەم: مودیر كە چوو بۆ كۆبوونەوە.
     ***** 
ئەحمەد: حكومەت لە فرۆشتنی نەوت چی بۆ ئەمێنێتەوە؟
مەحمود: جنێوی میلـلەت.




 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure