داتا و تەلەفونەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 31/05/2016

* تەلەفونی ژن بۆ مێرد:  

70% كە هاتیتەوە سەمونت بیرنەچێ‌.
12% سەرێ‌ لە ماڵی باوكم نەدەین؟
18% ئەوە لە كوێ‌ ی؟


* تەلەفونی قونسڵی ئەمریكا بۆ قونسڵی بریتانیا:

 19% كەی ئەڕۆی بە ئیجازە؟
 81% پەڕلەمانەكەی هەولێر هەر داخراوە؟


* تەلەفونی هەڤاڵی یەكێتی بۆ حیمایەی مەسئولەكەی:

 48% ئەوە كوڕی باش منیشت
 خستە بای بایەوە؟
  52% راست ئەكەن ئەڵێن 
  سەركردایەتی كۆ ئەبێتەوە؟


* تەلەفونەكانی شارەوانی:

15% مەڵێ‌ قیروسیا بە قوربان. ئەگەر قیر هەبوایە جادەكانمان پێ‌
 پینە ئەكرد.      
 17% وەزارەت؟ ئینجا وەزارەت كوا جوابی ئێمە ئەداتەوە!
43% نەخێر ئیشی ئێمە نی یە، نێرگەلەخانە بە ئێمە داناخرێ‌.
  25% ئینجا قەی چێكا مەتعەمێكیان لە كۆڵانەكەی ئێوەدا قوت 
  كردووەتەوە. ئیتر چێشت لێ‌ نانێن.


* تەلەفونی مەسئولی پارتی بۆ خوارەوە:

29% جوابی هیچ ئیعلامێك مەدەنەوە.
41% تەحەمول بكە بابزانین سەرەوە ئەڵێن چی.
30% تووت تووت... تووت تووت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure