كه‌ هاته‌ سه‌ر شاشه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 29/05/2016

یه‌كه‌م: ئه‌زانى حه‌مه‌ى كوڕم سوئالى چى لێ كردم؟
دووه‌م: سوئالى چى؟
یه‌كه‌م: وتى بابه‌ ئه‌وه‌ جاران كه‌ سه‌للاجه‌ نه‌بوو خه‌ڵك  وه‌خت و بێ وه‌خت ده‌رگاى چى ئه‌كرده‌وه‌؟
دووه‌م: ئه‌وه‌ قه‌ینا، كوڕه‌كه‌ى من ئه‌زانى پرسیارى چیم لێ ئه‌كا؟ ئه‌ڵێ زه‌مانى ئێوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتی یه‌كان نه‌بوو..
یه‌كه‌م: ئێ؟
دووه‌م: خه‌ڵكه‌كه‌ جنێویان به‌كێ ئه‌دا؟!
     ***** 
ئه‌م: كچ له‌ فه‌یسبوكدا زۆر عه‌زیز و موهیمه‌.
ئه‌و: راست ئه‌كه‌ى. ئه‌ڵێ ى ریزى پێشه‌وه‌ى قاعه‌كه‌ى ته‌لارى هونه‌ره‌.
ئه‌م: قاعه‌ى چى! به‌ قورعان ئه‌وه‌نده‌ عه‌زیزه‌، ئه‌ڵێ ى دهۆكى یه‌ له‌ناو یه‌كگرتوودا.
     ***** 
ئه‌حمه‌د: به‌ ره‌ئى من هه‌قه‌ حیزبه‌كان بچن بۆ لاى رزگارى جه‌راح.
 مه‌حمود: بۆچى؟
ئه‌حمه‌د: په‌یڕه‌و و پڕۆگرامیان له‌ جێ چووه‌، بۆیان بخاته‌وه‌ جێ ى خۆى.
     ***** 
هه‌ڤاڵ: به‌ڕاستى زۆر ناخۆشه‌ عومرت چل ساڵ بێت و به‌هیچ ئاواتێكت نه‌گه‌یشتبیت.
هاوڕێ: له‌وه‌ش ناخۆشتر هه‌یه‌ هه‌ڤاڵ..
هه‌ڤاڵ: له‌وه‌ ناخۆشتر چى یه‌؟
هاوڕێ: ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌تبوو له‌ده‌ستت دابێ.
     ***** 
ئازاد: ئه‌و براده‌ره‌ى سه‌ریشته‌وه‌ عه‌مر درێژبێ یاخوا، ئه‌ڵێ ى ئیشاره‌تى به‌نزینه‌.
نه‌وزاد: راست ئه‌كه‌ى به‌خوا. كه‌ هاته‌ سه‌ر شاشه‌ مه‌عناى وایه‌ داواكاریى هه‌یه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure