ئه‌مانكه‌ن به‌ فلیم

بۆچوون / بیروڕا :: 26/05/2016

+ دڵت ره‌حه‌ت بوو گه‌وره‌م؟! ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ عیلاقه‌ى به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نى یه‌.
- چۆنت زانى رۆڵه‌؟
+ خۆیان وا ئه‌ڵێن. عه‌رزت ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن ئه‌م بێ مه‌عاشى یه‌ هیچ هۆكارێكى سیاسیى له‌ پشته‌وه‌ نى یه‌.
- ئه‌ى كه‌واته‌ بۆ نایده‌ن؟
+ بیلامانێ هه‌ر به‌ هه‌وه‌س.
- هه‌وه‌س یه‌عنى چى؟
+ چووزانم، یه‌عنى كه‌ڵه‌گایى.
- كه‌لیمه‌ى كه‌ڵه‌گایى به‌كارمه‌هێنه‌ كوڕم، با لێمان نه‌كه‌ونه‌ ته‌قه‌.
+ ته‌قه‌ى وه‌كو ئه‌وه‌ى شه‌وى به‌رات؟
- نا.. ئه‌وه‌ى شه‌وى به‌رات ته‌قه‌ى حه‌شوه‌ و ته‌ره‌قه‌ و شتى مناڵانه‌ بوو. ته‌قه‌ى جه‌ماعه‌ت ته‌قه‌ى جددى یه‌.
+ جددى چۆن یه‌عنى؟
- یه‌عنى ئه‌مانكه‌ن به‌ فلیم..
+ ئاى كه‌خۆشه‌ گه‌وره‌م!. ئینجا ئه‌و وه‌خته‌ بۆخۆى ئه‌مانبه‌ن بۆ فره‌نسا.. ئه‌ڵـڵا.. ده‌ پێ یان بڵێ توخوا با بمانكه‌ن.
- چی یان پێ بڵێم نه‌گبه‌ت. من ئه‌و نه‌وعه‌ فلیمانه‌ ناڵێم.. مه‌خسه‌دم فلیمه‌ قوڕبه‌سه‌رییه‌كه‌ى ناوخۆیه‌.
+ فلیمه‌ ناخۆشه‌كه‌ى  خۆمان؟ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌موومانى خستووه‌ته‌ سواڵ؟!
- ئم.
+ یه‌ع.. به‌ڕاست ئه‌وه‌ كێ ده‌رهێنه‌رێتى؟
- درۆم نه‌كردبێ ئاشتى هه‌ورامى.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure