خراپترین... باشترین

بۆچوون / بیروڕا :: 24/05/2016

خراپترین داهێنانى پزیشكى: فه‌حسى موخته‌به‌ر
باشترین داهێنانى پزیشكى: گومبوونى فه‌حسه‌كه‌ت.
***** 
خراپترین پێوه‌رى دامه‌زراندن: بڕوانامه‌ى زانستى
باشترین پێوه‌رى دامه‌زراندن: نامه‌ى پشتگیرى.
***** 
خراپترین چالاكیى رۆشنبیریى: كۆڕ و سیمینار
باشترین چالاكیى رۆشنبیریى: وێنه‌ى سێڵفى خه‌په‌كان.
***** 
خراپترین ده‌ستكه‌وتى سیاسى: رێككه‌وتنى حیزبه‌كان
باشترین ده‌ستكه‌وتى سیاسى: خیشكردنى به‌عزێ لایه‌ن و براده‌ر.
***** 
خراپترین گه‌شه‌كردنى ته‌كنه‌لۆجى: كردنه‌وه‌ى قه‌ناتى كوردى
باشترین گه‌شه‌كردنى ته‌كنه‌لۆجى: دیلیتكردنى ئه‌و قه‌ناتانه‌.
***** 
خراپترین ئیختیراعى كوردى: حكومه‌تى بنكه‌ فراوان
باشترین ئیختیراعى كوردى: ئیفلیجكردنى ئه‌و حكومه‌ته‌.
***** 
خراپترین سێ چوار سه‌عاتى رۆژانه‌: ده‌وامى دائیره‌
باشترینى ئه‌و سێ چوار سه‌عاته‌: بایكۆت.
***** 
خراپترین سیستمى سیاسى: سیستمى سه‌رۆكایه‌تى
باشترینى ئه‌و سیستمه‌: ئێكسپایه‌ر نابێت.
***** 
خراپترین سیستمى بانق: بانقه‌كانى هه‌رێم
باشترین بانق: بانقى یاریى بیست و یه‌ك.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure