ترین

بۆچوون / بیروڕا :: 23/05/2016


+ موهیمترین شت كە لەم وڵاتەدا زۆر دابەزیوە سیعری نەوت نی یە، ئەخلاقە.
+ زەعیفترین شت كە كوردی بەم رۆژە گەیاند هەستی نیشتمانی نی یە ، زاكیرەیە.
+ داماوترین زەلام كە زوو شانی ئارداویی ئەبێ‌ ئاشەوان نی یە، رۆشنبیری حیزبە.
+ گەرمترین شوێنی ئەمڕۆ بەرهەتاوی دەشتی دسكەرە نی یە، بازاڕی بێباری یە.
+ خۆشترین مەكر مەكری كچەعازەب نی یە، خیشی مەسئولی سیاسی یە.
+ تەمومژاویترین ناوچە سێگۆشەی بەرمۆدا نی یە، وەزارەتی سامانە سروشتی یەكانە.
+ گرنگترین بۆنەی 21/5 رووخانی كۆمۆنەی پاریس نی یە، شەوی بەراتە.
+ خواروخێچترین تەختیت تەختیتی دڵی نەخۆش نی یە، تەختیتی حكومەتە.
+ بێ‌ سەروبەرترین جێگا ژێر پردەكە نی یە، سیستمی نێودەوڵەتی یە.
+ خەتەرترین هەڕەشەی سەر مناڵ داعش نی یە، ئەم تەلەفزیۆنە سیاسیانەی خۆمانن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure