چاویان تێ بڕیوه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 19/05/2016

+ ئه‌م فه‌تره‌یه‌ دیارنه‌بووى. خێر؟
- دووربێت له‌ رووت زۆر ناساغ بووم. ئه‌م قبوزییه‌ته‌ پێم فێربووه‌ نازانم چى بكه‌م؟
+ قه‌بز بوویته‌وه‌ دیسان؟.. باشه‌ له‌به‌رچى؟!
- كوڕه‌ چووزانم.. هى ئه‌م ده‌نگوباسه‌ ناخۆشانه‌یه‌.
+ به‌سه‌رى من خۆت خراپ لێكیان ئه‌ده‌یته‌وه‌ ئه‌گینا ده‌نگوباسه‌كان عه‌یبیان نى یه‌. 
- چۆن عه‌یبیان نى یه‌؟!. ئه‌وه‌ نى یه‌ كابراكه‌ى دارایى ئه‌ڵێ به‌ته‌ماى مه‌عاش مه‌بن؟!..
+ ئێ قه‌ینا.. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌به‌ره‌ ناخۆشه‌دا خه‌به‌رى خۆشمان زۆر هه‌یه‌.
- خه‌به‌رى خۆش وه‌كو چى؟
+ وه‌كو، قه‌راره‌چاره‌نووسییه‌كه‌ى ئه‌و خاتوونه‌ میسرى یه‌.
- ئا.. ئه‌وه‌ى كه‌ عه‌یب نه‌بێ دواوه‌ى خۆى ته‌ئمین كردووه‌ به‌ (250) هه‌زار یورۆ؟
+ به‌ڵێ ئه‌وه‌ت عه‌رز ئه‌كه‌م و پڕ به‌دڵ پیرۆزبایى و پشتگیریى لێ ئه‌كه‌م..
- فیعله‌ن كارێكى باشه‌ چونكه‌ پاشه‌وه‌ى به‌ڕێزیان به‌ قه‌ده‌ر پێشه‌كییه‌كه‌ى ئیبن خه‌لدون موهیمه‌.
+ به‌ڵێ زۆر زۆر موهیمه‌ فه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌بێ پارێزگاریى لێ بكرێ له‌ ته‌ماعكاران.
- ئه‌رێ بیل موناسه‌به‌، تۆ له‌ جێنده‌ر و مێنده‌ردا شاره‌زایت ((ده‌ستكه‌وت)) نێره‌ یان مێ یه‌؟
+ له‌وه‌ ئه‌چێ نێر بێ، به‌ڵام زۆر موته‌ئه‌كید نیم.
- به‌ ئه‌قڵى من مه‌فروزه‌ (مێ) بێت به‌تایبه‌ت ده‌ستكه‌وتى راپه‌ڕین. ئه‌زانى بۆ؟
+ ده‌ستكه‌وت (مێ) بێ. بۆ؟
- چونكه‌ ئه‌و عاله‌مه‌ چاویان تێ بڕیوه‌. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure