ژیانى سندوقه‌كان .. چه‌ند ده‌قێكى هایكۆ

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

نووسینى: وه‌لید ئه‌لمه‌سعودى
وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ


1
سندوقى ئوتومبیله‌كه‌ 
له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار
ته‌رمى نه‌ناسراوه‌كه‌

2
تابووتى كۆڵهه‌ڵگره‌كه‌
دوو ئافره‌ت له‌ دواوه‌
له‌گه‌ڵ سه‌گێكدا

3
سندوقى پۆسته‌
خۆڵه‌مێش له‌ هه‌وادا
نامه‌ى دڵداره‌كان

4
تابووتى سه‌رخۆشه‌كه‌
له‌قه‌ى مردوونێژه‌كه‌
به‌ڵغه‌مێك

5
سندوقى بیره‌وه‌رییه‌كان
شه‌قامه‌كانى به‌غدا هێشتا
پڕن له‌ سواڵكه‌ر

6
سندوقى بیره‌وه‌رییه‌كان
شۆڕه‌بیه‌كى وشكبوو
دراوسێ هه‌ژاره‌كه‌م

7
سندوقى بیره‌وه‌رییه‌كان
بارانێكى به‌خووڕ
یه‌كه‌مین ماچ

8
سندوقى بیره‌وه‌رییه‌كان 
كۆتاییه‌كه‌ى له‌ قه‌فه‌سدایه‌
بولبولى خۆشخوان

9
سندوقى بیره‌وه‌رییه‌كان
گوێقوڵاغى ته‌په‌ى پێیه‌
منداڵه‌ بۆیاخچییه‌كه‌

10
سندوقى بیره‌وه‌رییه‌كان
ناتوانم به‌ ته‌نیا بنووم
له‌گه‌ڵ مێشێكدا

11
سندوقى خێڵ
كۆڵانه‌ هه‌ژاره‌كه‌ ئه‌هه‌ژێنێ 
شه‌ڕى دوو منداڵ

12
هه‌وایه‌كى سارد هه‌ڵیكردووه‌
كه‌چى خۆى ده‌كاته‌وه‌
گوڵه‌ وه‌نه‌وشه‌

13
چاونوقاندنێك
له‌ رۆژى خۆشه‌ویستیدا
باوه‌شێكى گه‌رم

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure