پارادۆکسی سەرمایەداری

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 3 هەفتە

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی جیهانی سۆشیالیستی

رێک لەو رۆژەدا کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە وتارەکەیدا دەربارەی بارودۆخی ویلایەتە یەکگرتووەکان شانازی دەکرد بە دەستکەوتە ئابووریەکانی ئیدارەکەیەوە، حکومەتی فیدڕاڵ  لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو خوێندکارانەی  کە بێ ماڵ و لانەن گەیشتوونەتە ئاستێکی پێوانەیی.

زیادتر لە ملیۆن و نیوێک قوتابی خوێندنگا دەوڵەتییەکان هەر لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە بۆ قۆناغی ئامادەیی لەنێوان ساڵانی(2017-2018)،  لانەواز و بێ شوێنی نیشتەجێبوون بوون.

ئەم زانیاریانە لە راپۆرتێکی سەنتەری نیشتیمانی بۆ پەروەردە کردنی کەسانی بێ سەرپەرشت بڵاوکراونەتەوە.

لە وتارەکەیدا سەبارەت بە بارودۆخی حکومەتی فیدڕاڵی ترامپ وا وەسفی ویلایەتە یەکگرتووەکانی کرد کە بەهەشتێکە بۆ چینی کرێکاران، ئەو وتی سەردەمی داشکانی ئابووری کۆتایی هات و چیدی نایەتەوە.

لێدوانەکەی ترامپ وای لە قەڵەم دا کە بارودۆخی کرێکاران هەرگیز وەکو ئێستا باش نەبووە، بەڵام لە راستیدا راپۆرتەکەی سەنتەری  نیشتیمانی بۆ پەروەردەی  بێ سەرپەرشتان یەکێکە لە نیشانە کۆمەڵایەتییەکانی نابەرامبەری و نائارامی کۆمەڵگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.

سێ ئەمریکییە هەرە دەوڵەمەندەکەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هێندەی 50%چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە پارەیان هەیە.

تێکڕای تەمەن بە بەراورد بە رابوردوو سێ ساڵ دابەزیوە.

خۆکوشتن و ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان زیادیان کردووە.

دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا تێکڕا 10ساڵ زیادتر دەژین  بە بەراورد بە هاوڵاتیانی ئاسایی.

راپۆرتەکە لانەواز بەوە پێناسە دەکات کە بریتییە لەو مرۆڤەی کە شوێنێکی دیاریکراوو هەمیشەیی گونجاوی نییە تێیدا بحەوێتەوە.

زۆرێک لە خوێندکارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو پۆلێنەدان کە یان لە خانەی بێ سەرپەرشتاندا دەژین، یان لەناو ئۆتۆمبێل و عەمبار و گەراجەکاندا.

ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵانی (2015-2016) بە رێژەی 15% زیادی کردووە و دوو هێندەی ژمارەی بێ سەرپەرشتانی ساڵانی (2004-2005)ە.

خاڵە لاوازەکە لەوەدایە کە رێژەی بەرچاوی ئەو خوێندکارانە منداڵانی قۆناغی سەرەتایین، 18%یشیان مرۆڤی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

راپۆرتەکە دەڵێت، هەلومەرجی ژیان و هەڕەشەکانی ئایندە لەسەر ئەم قوتابیانە کاری کردۆتە سەر ئاستی خوێندنیشیان بە رادەیەک 29% یان توانیویانە خوێندن تەواو بکەن

 

 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure