وردە وردە

بۆچوون / بیروڕا :: 18/05/2016


+ ئەزانی سەیرەكە لە چیدایە بەگم؟! مەسرەفەكەمان مەسرەفی شاری پاریسە كەچی مستەوای ژیانمان مستەوای بەنگلادیشە.. جا وەرە پاریس تۆ لە كوێ و بەنگلادیش تۆ لە كوێ‌!!
- شوكری خوا بكە رۆڵە.. لەوە خراپتریش هەیە.

+ لەوە خراپتر؟! مەسەلەن چۆن؟
- مەسەلەن مەسرەفەكەمان مەسرەفی ساڵی دوو هەزار و پەنجا بێ‌ و ئاستی ژیانمان ئاستی ژیانی قوڕبەسەرەكانی زەمانی گرانی یە گەورەكە بێ‌.

+ جا توو سەری خۆت وانی یە؟! وەڵـڵاهی هەر ئەوەیان ماوە ئەلەكە و وەلەكەمان تێ‌ بەردەن لە چوخم و كۆڵانەكاندا رووتمان بكەنەوە.
- ئەی ئەگەر واش بكەن ئەڵێ‌ ی چی؟! دەسەڵات هەیە؟!

+ راستت ئەوێ‌ نەوەڵـڵا دەسەڵات نی یە. بەڵام من قەناعەتم وایە ناتوانن. بۆیان ناكرێ‌. ئەوە مەكینەی تایبەتی ئەوێ‌.
- مەكینەی چی؟

+ مەكینەی زەمەن.. ئەوەی كە بتگەڕێنێتەوە بۆ زەمانی كۆن.. لە سایەی خواوە نیانە ئەگینا دەمێ‌ بوو بیلامانێ‌ تێ‌ یان خستبوین.
- ئەوە بە هەموو ئەقڵێكتەوە ئەڵێ‌ ی لەو نەوعە مەكینەیەیان نی یە؟!

+ یەعنی هەیانە؟!
- تەبعەن هەیانە.. مەسئول و كاربەدەستی وایان هەیە ئەتوانێ‌ بە دوو قەرار بمانگەڕێنێتەوە بۆ دەوری بەرد.

+ ئەی باشە چاوەڕێ‌ ی چین؟
- عەجەلەیان نی یە.. وردە وردە، وەردە وردە.

+ وردە وردە چی؟
- وردە وردە كاتێ‌ بەخۆت ئەزانی ئەوان بون بە سوڵتان مەحمود و تۆیش بە گیسكەكەی هەیاسی خاس.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure