ھەرچییەک

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 4 هەفتە

* پیاو ھەرچییەکی بەسەربێ ژن ئەڵێ ئەوە خوای من.
* قاز ھەرچییەکی لێ بکەی تامی قەل نادات.
* ھەرچییەک باس بکەی کورد لێی ئەزانێ.
* عیراق ھەرچییەکی بۆ بکەن تازە فت.
* ھەرچییەکت بێ دکتۆر ئەڵێ بڕۆ ئەشیعەیەکی تەنوری بگرە.
* یەکێتی ھەرچییەکی لێ بکەن خەتای خۆیەتی.
* ھەرچییەک لە مشک بێ ئەچێتە برنجی بایەعییەکەوە.
* لە ئێران ھەرچییەک ئێکسپایەر بێ ئەیکەن بەم دیودا.
* تەلەبەی نەگبەت ھەرچییەک تەرک بکات لە ئیمتیحاندا دێتەوە.
* لەم وەزعەدا ھەرچییەک بڵێی خراپە.
* گەنجی ئێستا ھەرچییەک ببینێ سێڵفییەکی لاوە ئەگرێ.
* ھەرچییەک لێی ئەترساین ھاتە ڕێمان.
* لە بازاڕدا ھەرچییەک ئەبینی ھاوردەیە.
* پەڕلەمانتار ھەرچییەک ئەخوات ئەیکات بە قسە.
* حکومەت قەشمەری بە ھەرچییەک بکات لیجنەی بۆ دائەنێ.
* پارتی ھەرچییەکی بوێت بۆی ئەچێتە سەر.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure