ئه‌مریكا و مافه‌كانى مرۆڤ

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى: د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا

ئه‌مه‌ ملیۆنه‌هه‌مین جاره‌ سه‌ركرده‌كان و ده‌زگاكانى بڕیارى ئه‌مریكى بۆ هه‌موو جیهانى ده‌سه‌لمێننه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى تیرۆرن له‌ جیهاندا. مه‌سه‌له‌ى مافى مرۆڤ كه‌ هه‌موومانى پێ كاس كردووه‌ لاى ئه‌مریكییه‌كان هیچ به‌هایه‌كى نییه‌ كاتێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

رێككه‌وتنى به‌رگرى ستراتیجى  كه‌ عێراق به‌ ئه‌مریكاوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ ده‌ق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ واشنتۆن یارمه‌تى عێراق بدات ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ده‌ره‌كیى یان ناوخۆیى بووه‌وه‌. به‌ڵام رۆژگار سه‌لماندى كه‌ ئه‌مریكا هیچ جووڵه‌یه‌كى نه‌كرد به‌رامبه‌ر داگیركردنى باكوورى عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ و هیچ كارێكى ئه‌نجام نه‌دا كاتێك كه‌ تاعوونى داعشییه‌كان له‌ پارێزگاكانى خۆرئاواى عێراقدا بڵاوبوونه‌وه‌ و به‌ پشتیوانى ئه‌مریكیى ئه‌و ناوچانه‌یان داگیر كرد. ئه‌مه‌ قسه‌ى ئێمه‌ نییه‌ به‌ڵكو قسه‌ى تره‌مپه‌ كه‌ له‌وكاته‌دا ئۆباماى پێ تاوانبار كرد كاتێك وتى تاقمه‌ تیرۆریسته‌ چه‌كداره‌كان ده‌ستكردى خوودى ئه‌مریكان.

ئیتر چۆن خه‌ڵكانى دیكه‌ به‌ تیرۆریست تۆمه‌تبار ده‌كات و هه‌ر كه‌س و تاقم و لایه‌نێكى به‌دڵ نه‌بێت به‌ تیرۆریست تۆمه‌تبارى ده‌كات .. ئێستا پاش ئه‌وه‌ى كه‌ تیرۆرى داعش له‌ عێراقدا قه‌ڵاچۆ كرا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه‌ له‌ سوپا و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى كه‌ بانگه‌وازى مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینییان جێبه‌جێ كرد ئێستا ئه‌مریكا سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و ئێرانه‌ى كه‌ یارمه‌تى عێراقى دا به‌ تیرۆریست حساب ده‌كات. ئه‌و ئێرانه‌ى كه‌ ده‌وترێت ئه‌گه‌ر چه‌كى ئێرانى و پسپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئێران نه‌بوایه‌ به‌غدا و پێش ئه‌ویش هه‌ولێر ده‌كه‌وتن.

له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مریكا دۆست و مۆست نافامێت و ئه‌و دیموكراسى و مافى مرۆڤه‌ى كه‌ كردوونى به‌ بنێشته‌ خۆشه‌ دژى چین و رووسیا و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ له‌ ته‌وه‌رى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكادا ناخوولێنه‌وه‌ هیچ نرخ و به‌هایه‌كیان نییه‌. چونكه‌ خۆى ئه‌وپه‌ڕى سته‌م و ره‌گه‌زپه‌رستى په‌یڕه‌و ده‌كات. ئه‌مریكا نغرۆ بووه‌ له‌ ره‌گه‌زپه‌رستى دژى ره‌شپێسته‌كان كه‌ ئه‌مه‌ شتێكى تازه‌ نییه‌ به‌ڵكو ئه‌مریكا هه‌تا بیناقاقاى نقوم بووه‌ له‌ خوێنى تێكۆشه‌رانى سه‌رتاسه‌رى جیهان.

ئێمه‌ با به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ى كه‌ به‌شدارییان كرد له‌ رێوڕه‌سمى پرسه‌ى ئه‌بو مه‌هدى ئه‌لموهه‌ندیس و هاوڕێكانى له‌گه‌ڵ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئاماده‌ى به‌خاك سپاردنى جۆرج بوشى باوك بوون ئه‌وسا ده‌زانین ئه‌مریكا چ ناو و ناوبانگێكى قێزه‌ونى هه‌یه‌ له‌لاى زۆربه‌ى گه‌لانى دنیا.

پ: چ.ع

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure