وا ئەزانێ

بۆچوون / بیروڕا :: 29/12/2019

* خۆی کۆسەیە کەچی بەڕیشی باووباپیرییەوە ئەنازێ، وا ئەزانێ ھەموو شوێنێ حیزبە کوردییەکانە.
* ئەڵێ پێویستە ڕێز لەبیرو باوەڕی یەکتری بگرین، وائەزانێ ئێرە سویسرایە.
* لە ھەموو ھەڵبژاردنێکدا ئەبێ ھەر خۆی یەکەم بێ، وا ئەزانێ پارتییە.
* ئەیەوێ ماسییش بگرێت و قولەپپێشی تەڕ نەبێ، وائەزانێ موعارەزەیە.
* سەعات سێی شەو نەخۆش ڕیز ئەکات بۆ عەمەلیاتی مایەسیری، وا ئەزانێ جەبلە ئەگرێتەوە.
* بەتەمایە بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان، وا ئەزانێ کارەبایە.
* حەز ناکات ھیچ شوێنێکی بەدەرەوە بێت، وا ئەزانێ پارەی نەوتەکەیە.
* داواکاریی ناردووە تەلەفزیۆن زوو زوو باسی بکات، وا ئەزانێ برنجی مەحمودە.
* خووی داوەتە من شەوو ڕۆژ چاوێکی لەسەرمە، وا ئەزانێ فەیسبووکم.
* بەدەست ئەوبێ ھەمیشەو دایم عەینی خەڕەکمان بۆ ئەڕێسێتەوە، وا ئەزانێ تەئریخە.
* ھەموو دڵێکمان بە حکومەت خۆشە، وا ئەزانین جەرجیرە.
* لە کەوچکێک ئاوی ساحەی تەحریردا ئەکەوێتە بۆقە مەلە، وا ئەزانێ سیاسەت گاڵتەیە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure