حەز ئەكەم بزانی

بۆچوون / بیروڕا :: 17/05/2016

- كاكی خۆم ئەگەر دەمت ئەیانگاتێ‌، لە زمانی منەوە پێ یان بڵێ‌ منی تیا نیم.
+ لە چی یا نیت باوكی من؟
- لەم بەزمە تازەیەی دەستان داوەتێ‌.
+ بەزمی چی، تێ‌ ناگەم؟
- چەند خۆی فەقیر ئەكا؟! ئەم بەزمەی كە خەریكین.. پێ‌ یان بڵێ‌ منی تیا نیم، چونكە سوور لێم مەعلومە عاقیبەتی باش نابێ‌.
+ بەكێ‌ بڵێم رۆلە؟
- زۆر باش ئەزانی مەخسەدم كێ‌ یە. پێ‌ یان بڵێ‌ من بە شتێكی باشی نازانم، دوایی برادەرەكەی ئەولاشمان لێ‌ عاجز ئەبێ‌ و ئەبین بە كوردەی لە هەردوو جەژن بێ‌ بەری.
+ بە زات و سفەتی خوا نازانم باسی چی ئەكەی.. برادەرەكەی ئەولا كێ‌ یە؟
- وادیارە خەڵكت لایە وا خۆتم لێ‌ هەڵە ئەكەی.. برادەری نوسینگەكە ئەڵێم..
+ كام نوسینگەیە بەقوربان؟
- نوسینگەی لەمەڕ خاڵە قادر.. ئەها وتی ئەگەر لەسەر فرۆشتنین من مڵكەكە هەڵئەگرمەوە. ئیتر لە پای چی كاكم پەشیمان بۆتەوە و ئەڵێ‌ نایفرۆشم؟. ئەوە عەیبە و منی تیا نیم. حەز ئەكەم بزانی ها...
+ كوڕی باوكم تۆ كێ ی ؟ كێت داوا كردووە؟ باسی چی ئەكەی؟
- ماڵی كاكە جەمال نی یە؟
+ نە بابە غەڵەتە.
- ئەی توخوا كوێ‌ یە؟
+ ژووری كۆبوونەوەیە نەگبەت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure