کورد ئەڵێ

بۆچوون / بیروڕا :: 7 رۆژ پێش ئێستا

* گۆڕان حەز ئەکات لە حکومەتیشدا بێ و ڕەخنەی زلیش بگرێ. کورد ئەڵێ ئەشیخورێ و ئەشیدێشێ
*عێراق نە دڵی ئێرانی پێ عاجز دەکرێ،نە ئەشوێرێ حانەحەپەشێ لەگەڵ ئەمریکادا بکات.کورد ئەڵێ وای لە قوونێ وای لە دۆشاوێ
*حیزبەکان ھەر باسی خەباتی شاخ ئەکەن.کورد ئەلێ جولەکە وەختێ نابود بوو دەفتەری کۆن ھەڵ ئەداتەوە
*رەغدی کچی سەدام داوای پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران ئەکات.کورد ئەڵێ ئەگەر نەمدیایە دایکی ئەمردم لە حەسرەت باوکی
*ھەر عەبادی و ھادی عامری ھەن بۆ جێگەی عادل عەبدولمەھدی.کورد ئەڵێ دوکانی بەکر و دوو قاڵب سابوون
*چاودێرەکان پێ یان وایە کێشەناوخۆییەکان یەکێتی یان لاواز کرد.کورد ئەڵێ مریشک خۆی خۆڵ نەکات بەسەری خۆیدا کەس ناتوانێ بیکات بەسەریدا
*کوردستان ھەڕەشەی وشکەساڵیی لەسەرە.کورد ئەڵێ مەیمون جوان بوو ئاوڵەشی گرت
*سلێمانی داوای فیستیڤاڵی جیھانیی سینەما دەکات.کورد ئەڵێ کراس نی یە لە بەری،ڕێحانەی ئەوێ بۆ سەری
* ڕیفراندۆم دەری خست ئێمە کەس دۆستمان نی یە.کورد دەڵێ ھەتا نەینایە تەبەق نەیوت ئەڵڵاھو صەدەق
*حیزبی سۆشیالیست دەنگیش نەھێنێ وەزارەتی ھەر ئەدەنێ.کورد ئەڵێ بەمێردی نی یە بە خوڵایە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure