وه‌رگێڕانى: د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا
دیمه‌نى حوشتر هه‌میشه له‌لام سه‌رنجڕاكێش بووه. به منداڵى وه‌ك شاخێكى بچوك ده‌هاته پێش چاومان. سه‌رێكى به‌رز و ملێكى درێژ. دوایى له نووسینه‌كاندا بینیمان كه چه‌ند ناوێكى دیكه‌ى هه‌یه، بۆ نموونه پێى ده‌گوترێت كه‌شتى ده‌ریا. كاتێكیش دورگه‌ى عه‌ره‌بى گه‌شه‌ى كرد ده‌مانبینى پێشبڕكێ به حوشتر ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌سپ، هه‌ندێك جاریش نرخى حوشتر ده‌گاته ژماره‌یه‌كى خه‌یاڵیى.
هیچ زینده‌وه‌رێكى تر له حوشتر ناچێت چونكه ئه‌وه‌نده خه‌سڵه‌تى باشى تێدایه كه له ژماردن نایه‌ت. نه فیل، كه هێنده‌ى ئه‌و گه‌وره و زه‌به‌لاحه، نه ئه‌سپیش كه له‌و جوانتر و خێراتره، به‌ڵام حوشتر پشوودرێژتر و خۆڕاگرتر و بارههڵگرتر و خۆماندوكهرتره. خاڵێكى عه‌جایه‌ب كه فیل و حوشتر پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه مه‌سه‌له‌ى میهره‌بانى و دڵنهرمییه هه‌روه‌ها هه‌ردوكیشیان به‌ته‌حه‌مول و خۆڕاگرن.
گه‌ڕیده‌ى به‌ناوبانگى سویسرى، (جان لویس بۆركهارت) لهسهرهتاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا چه‌ندین گه‌شتى گرنگى به ناوچه‌كانى دورگه‌ى عه‌ره‌بیى و سودان و هه‌ندێك وڵاتى ئه‌فریقیدا كردووه. كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى نووسراوى زۆر بهنرخیشى سه‌باره‌ت به‌و قۆناغه بۆ كتێبخانه جوگرافیى و مێژووییه‌كان جێهێشتووه. بۆركهارت له نووسینێكیدا ده‌ڵێت: (له دورگهكهوه ئاومان ده‌گوازته‌وه بۆ وشكانى، له‌پڕ حوشتره‌كه‌م له قوڕدا چه‌قى. به زهحمهتێكى زۆر ئینجا توانیم رزگارى بكه‌م. سه‌یرم پێهات، ئه‌م حوشتره‌كه‌ى كه ده‌توانێت زۆر به ئاسایى به بیاباندا بڕوات كه تا ئه‌ژنۆى لمه كه‌چى له‌ناو تۆزێك قوڕدا ده‌چه‌قێت).
به‌ڕاستى سه‌یره، ئه‌م په‌یكه‌ره به‌هێز و گه‌وره‌یه له تۆزێك قوڕدا ئه‌چه‌قێت. له‌مه‌وه چیرۆكێكم بیركه‌وته‌وه كه براده‌رێكم كاتى خۆى بۆى گێڕاومه‌ته‌وه. ده‌ڵێت جارێكیان كۆمه‌ڵێك حه‌ماڵى بینیوه، كه ژماره‌یه‌كى زۆر جوچك ده‌خه‌نه ناو فڕۆكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بارهه‌ڵگره‌وه. ده‌ڵێت مه‌راقم بوو بزانم مه‌سه‌له‌ى ئه‌م جوچكانه چییه، پێیان گوتم فڕۆكه‌كه كۆمه‌ڵێك فیل ده‌گوێزێته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌حاڵه بتوانرێت فیل بخرێته قه‌فه‌س و سندوقه‌وه یان به حه‌بل ببه‌سرێته‌وه، كه‌واته ته‌نیا یه‌ك رێگه هه‌یه وا له فیله‌كان بكات به درێژایى ماوه‌ى گه‌شته‌كه له‌جێى خۆیاندا نه‌جوڵێن. ئه‌ویش دانانى كۆمه‌ڵێك جوچكه له‌به‌رده‌میاندا. چونكه فیل ئه‌وه‌نده میهره‌بانه مه‌حاڵه دڵى بێت پێ بنێت به‌و جوچكانهدا.
فیل له شه‌ڕه‌كانى ئه‌سكه‌نده‌رى گه‌وره‌دا چه‌ندین كاره‌سات و كوشتن و بڕینى بینیوه، له هه‌موو جه‌نگه‌كانى ئاسیادا ئه‌و فیلانه به‌شداریان له شه‌ڕدا كردووه، جۆره‌ها لاشه و ته‌قه‌ى تفه‌نگ و ده‌نگى شمشێریان گوێ لێ بووه، كه‌چى دڵیان نایه‌ت ئازارى جوجهڵهیهك بده‌ن. به‌داخه‌وه منداڵه‌كانمان ئه‌و رێز و خۆشه‌ویستییه‌یان له‌لاى سوپاكانمان نییه.