ئاماده‌كردنى: دواڕۆژ
1- رۆژى 19ى تشرینى دووهه‌م دیاریكراوه به رۆژى جیهانیى پیاو، وه‌ك ئاماژه و نرخاندنێك بۆ رۆڵى پیاو له دروستكردنى شارستانیى مرۆڤ و هزرى مرۆڤایه‌تیدا، شانبه‌شانى ژن.
2- گومڕاییهكى زۆر خه‌ریكى له جیهاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌سه‌ر بناغه‌ى بیروبۆچوونى جێنده‌ریى هه‌ڵه، كه سته‌مكاریى و چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌ت به دیاریكراوى ده‌ده‌نه پاڵ پیاو وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ى پیاو و ژن بكه‌ن به دوژمنى یه‌كتر و خاوه‌نى دوو مه‌سه‌له‌ى ته‌واو جیاواز.
3- له‌ڕاستیدا ژنیش و پیاویش یه‌ك مه‌سه‌له‌یان هه‌یه دژى نه‌زانیى و هه‌ژاریى و سته‌مكاریى و دواكه‌وتن و كارێكى هه‌ڵه‌یه كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌ماى جێنده‌ر دابه‌ش بكرێت.
4- پیاو وه‌ك باوك و برا و مێرد هه‌میشه چاو‌دێر و پارێزه‌ر و بهخێوكهریى ئافره‌ت بووه به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه هیچ دام‌و ده‌زگایه‌ك نه‌بووه بۆ پاراستنى ئافره‌ت، هوشیاریى كۆمه‌ڵگاش له ئاستێكى نزمدا بووه.
5- ئه‌و داب و نه‌ریت و كهلتوورانهى كه ئازادیى و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئافره‌ت بۆ ژیان و كاركردن قه‌ده‌غه و حه‌رام ده‌كات ده‌ستكردى پیاو نییه، به‌ڵكو ده‌ستكردنى كۆمه‌ڵه هه‌لومه‌رجێكه سه‌ربه‌خۆ له ژن و پیاو و هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه به ناچاریى ملیان بۆ كه‌چ كردووه.
6- پڕۆسه‌ى دروستبوون و پێگه‌یشتنى داب و نه‌ریته‌كان پڕۆسه‌یه‌كى ئاڵۆز و درێژخایه‌ن و تێكئاڵاویى هه‌لومه‌رجه ئابووریى و جوگرافیى و ژینگه‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تیى و ئاینییه‌كانه، كه تێكڕا هه‌موویان كۆمه‌ڵه به‌هایه‌ك پێك ده‌هێنن و تاكه‌كان پێویسته پابه‌ند و گوێڕایه‌ڵیان بن.
7- باشترین به‌ڵگه ئه‌وه‌یه كه پیاوى ئه‌م سه‌رده‌مه خۆى هه‌وڵ ده‌دات كچ و خوشك و خێزانه‌كه‌ى بخوێنن یان كارێكیان ده‌ست بكه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر بێنه ناو چه‌قى ژیانه‌وه.
8- چه‌واشه‌كردنى مرۆڤ به‌وه‌ى كه پیاو به‌رپرسى ئه‌و سته‌مانه‌یه كه ده‌رهه‌ق به ژن ده‌كرێت لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌ره‌سهێنانى پهیكهریى خێزان و شێواندنى په‌یوه‌ندیى نێوان ژن و پیاو.
9- ئه‌م قسانه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و مانایه نین كه پیاوان هه‌موویان بێ كه‌موكورتین و مرۆڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژن‌دا ده‌كه‌ن و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نانوێنن و به چاوێكى سووك یان نزم ته‌ماشاى ئافره‌ت ناكه‌ن.
10- به‌ڵێ له‌و جۆره پیاوانه زۆرن، وه‌ك چۆن ژنانیش هه‌ن به‌هه‌مان شێوه، هه‌ڵوێستى نادروست و ره‌فتار و تێگه‌یشتنى خراپیان به‌رامبه‌ر پیاو هه‌یه.