كوده‌تاكه‌ى بۆلیڤیا

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 4 هەفتە

دواڕۆژ

له‌ خواره‌وه‌ به‌یاننامه‌ى پارته‌ كۆمۆنیسته‌كانى جیهان و به‌یاننامه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاشتى جیهانیى ده‌خوێنینه‌وه‌، كه‌ دژى كوده‌تا ئیمپریالیزییه‌كه‌ى بۆلیڤیا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و كوده‌تایه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئیمپریالیزم و رێكخراوى ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌مریكییه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ كرد و سپۆنسه‌ریان كرد.

داوا له‌ گه‌لانى جیهان ده‌كه‌ین هاوكاریى و به‌رگریى نیشان بده‌ن به‌رامبه‌ر ژیانى سه‌ركرده‌ و فه‌رمانڕه‌واكانى ده‌وڵه‌تى بۆلیڤیاى فره‌نه‌ته‌وه‌.

ئێمه‌ ناڕه‌زایى توند ده‌رده‌بڕین دژى ئازاردان و رفاندنى لێپرسراو و سه‌ركرده‌ سۆشیالیسته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى گروپه‌ چه‌كداره‌كاندا، هه‌روه‌ها ئازاردان و رفاندنى جه‌نگاوه‌ران و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى سۆشیالیستى و پارتى كۆمۆنیستى بۆلیڤیا.

داوا له‌ حیزبه‌ براكان ده‌كه‌ین له‌ وڵاتانى هاوڕێ هاوكاریى هه‌ستپێكراو نیشان بده‌ن بۆ پاراستنى ژیان و سه‌لامه‌تیى هاوڕێكان له‌ بزووتنه‌وه‌ى میللیى بۆلیڤیدا. ئێمه‌ هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ دژى دیموكراسییه‌ میللییه‌كان.

داوا ده‌كه‌ین رۆژێك دابنرێت بۆ پشتیوانیكردنى جیهانیى له‌ كۆماریى بۆلیڤیا.
بۆلیڤیا ته‌نیا نییه‌.

11ى تشرینى دووهه‌مى 2019

ئیمزاكان:
پارتى كۆمۆنیستى كۆڵۆمبیى
پارتى كۆمۆنیستى ئوستورالیى
پارتى كۆمۆنیست له‌ ئیكوادۆر
پارتى كۆمۆنیست له‌ ئێل سلڤادۆر
پارتى كۆمۆنیستى كرێكارانى ئیسپانیا
پارتى كۆمۆنیست له‌ مه‌كسیك
پارتى كۆمۆنیست له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا
پارتى كۆمۆنیست له‌ هیندۆراست
پارتى كۆمۆنیستى توركى
پارتى كۆمۆنیستى كه‌نه‌دى
پارتى كارى گواتیمالی
پارتى كۆمۆنیست له‌ پیرۆ
هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانى كۆڵۆمبیا

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى ئاشتیى جیهانى به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و كوده‌تایه‌ى كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانى لێ ده‌كات له‌ بۆلیڤیا.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌
ئه‌نجوومه‌نى ئاشتى جیهانى كوده‌تاكه‌ى بۆلیڤیا به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ ده‌كات كه‌ به‌ چاودێریى و پشتیوانیى ئیمپریالیزمى ئه‌مریكیى و ئۆلیگاشى ناوچه‌یى و ده‌ستوپێوه‌نده‌ ناسراوه‌كانیان ئه‌نجام درا، كه‌ ئه‌ویش رێكخراوى ده‌وڵه‌تانى ئه‌مریكییه‌.

كاره‌ تێكده‌ر و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانى پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى 20ى تشرینى یه‌كه‌م و ئه‌و رێوشوێنانه‌ى كه‌ گیرانه‌ به‌ر بۆ دابه‌شكردنى پۆلیس و سوپا و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنیان بوونه‌ هۆى روخاندنى حوكمى سه‌رۆك ئیڤۆ مۆرالیس كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعیى هه‌ڵبژێردرابووه‌وه‌.

ناڕه‌زاییه‌ دروستكراوه‌كان و ده‌ستدرێژییه‌كانى هێزه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كان له‌ شارى لاباز هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشى به‌رده‌وام بۆسه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و راگه‌یاندكاران و بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شێوازێكى ئاشكراى ره‌فتاره‌ فاشیستییه‌كانن. هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ باڵیۆزخانه‌كانى وڵاتانى وه‌ك ڤه‌نزوێڵا و كوبا و مه‌كسیك به‌ڵگه‌یه‌كى دیكه‌ن له‌سه‌ر نیازه‌ خراپه‌كانى ئه‌و كوده‌تا شوومه‌.

هه‌روه‌ها ئێمه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى دووڕووى ناڕه‌وای یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیى كرد له‌ كوده‌تاكه‌.

ئه‌نجوومه‌نى ئاشتیى جیهانى كوده‌تاكه‌ ئیدانه‌ ده‌كات و داواكاره‌ رێز له‌و ئیراده‌یه‌ بگرێت كه‌ گه‌لى بۆلیڤیى ده‌ریبڕى. هه‌روه‌ها داوا له‌ گه‌لان و هێزه‌ ئاشتیخوازه‌كانى جیهان ده‌كات ئاگادار بن له‌ ئه‌نجامه‌ ترسناكه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ دروستبووه‌كانى ئه‌م كوده‌تایه‌ له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌. كوده‌تاكه‌ى بۆلیڤیا رۆژه‌ هه‌ره‌ ره‌شه‌كانى مێژووی ئه‌مریكایى لاتینیمان بیرده‌خاته‌وه‌. ئێمه‌ هاوكاریى ده‌رده‌بڕین له‌گه‌ڵ گه‌لى بۆلیڤیدا بۆ به‌رگریكردن له‌ مافى خۆى، كه‌ ته‌نیا هه‌ر خۆى به‌ ئازادیى بڕیار له‌ چاره‌نووسى خۆى بدات و ببێته‌ سه‌روه‌رى وڵات و سامانى خۆى.

داواكارین ئه‌ندامان و هاوڕێیانى ئه‌نجومه‌نى ئاشتیى جیهانیى له‌ هه‌موو وڵاتانى جیهاندا كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كوده‌تایه‌ بكه‌ن.

بڕوخێ كوده‌تا، بڕوخێ ئیمپریالیزم
سكرتاریه‌تى ئه‌نجومه‌نى ئاشتیى جیهانیى
11ى تشرینى دووهه‌مى 2019

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure