زاڵم زه‌واڵى بۆ دێت

بۆچوون / بیروڕا :: 7 رۆژ پێش ئێستا

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ى ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ

ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر بومایه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ته‌نیا به‌رگریم له‌ ژن ده‌كرد دژى پیاو. لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ هه‌ندێك جار ئافره‌تیش زوڵم له‌ پیاو ده‌كات. به‌ڵام به‌گشتى رێژه‌ى زوڵمى ژن له‌ پیاو 10% تێپه‌ڕ ناكات، له‌كاتێكدا كه‌ 90%ى زوڵمه‌كان پیاو له‌ ژنى ده‌كات. با چه‌ند نموونه‌یه‌كتان له‌سه‌ر قسه‌كه‌م بۆ بهێنمه‌وه‌:

دادگایه‌كى رووسیى حوكمى 10 مانگ زیندانى و سزاى 10 هه‌زار رۆبڵى (322 دۆلارى ئه‌مریكى) سه‌پاند به‌سه‌ر پیاوێكدا چونكه‌ یه‌ك شه‌وى ته‌واو له‌ كولانه‌ سه‌گێكدا ژنەکەی زیندانى كردبوو. ئه‌مه‌ش به‌هۆى ده‌مه‌بۆڵه‌یه‌كى نێوانیانه‌وه‌.

رووداوێكى دیكه‌ هه‌ر له‌ رووسیا ده‌رباره‌ى پیاوێكه‌ كه‌ هه‌وڵى خۆكوژى داوه‌ به‌ په‌تێك بیكاته‌ ملى خۆى، به‌ڵام خۆشه‌ویسته‌كه‌ى نه‌یهێشتووه‌ خۆى بكوژێت و به‌ چه‌قۆیه‌ك په‌ته‌كه‌ى ملى كابراى پچڕاندووه‌. كابرا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ تووڕه‌ ده‌بێت و هه‌ر به‌و چه‌قۆیه‌ كچه‌ داماوه‌كه‌ ده‌كوژێت.

ره‌نگه‌ ئێستا ئێوه‌ش وه‌كو من بڵێن بێ ئه‌قڵییه‌كى گه‌وره‌یه‌ ئافره‌ت رێگریى بكات له‌ خۆكوشتنى پیاوێكى ئاوا بێ ئه‌قڵ و تڕۆهات.

له‌ هه‌مووى ناخۆشتر رووداوێكه‌ له‌ یه‌مه‌ن روویداوه‌. له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا كابرایه‌ك پێش به‌ربانگ به‌ نیو كاتژمێر ژنه‌كه‌ى ده‌نێرێت ده‌سكێ توورى بۆ بكڕێت كه‌ له‌ به‌ربانگدا بیخوات. كاتێك كه‌ ئافره‌ته‌ داماوه‌كه‌ دێته‌وه‌ و كابرا ده‌بینێت توورى پێ نییه‌ له‌ تووڕه‌یدا شێت ده‌بێت و ده‌ست ده‌داته‌ كڵاشینكۆفه‌كه‌ی و یه‌ك مه‌خزه‌نى تیادا به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رچاوى هه‌موو منداڵه‌ داماوه‌كانی.

پ: چ.ع

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure