فاروق مستەفا رەسوڵ...گێڕەرەوەی گۆڕانکارییە پڕ توندوتیژییەکانی عێراق

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 1 هەفتە

دواڕۆژ
شەرقولئەوسەت: خالید سلێمان
وەرگێڕانی: چالاک عومەر


فاروق مەلا مستەفا، خاوەنکار و سیاسی پێشووی کورد بە یەکێک لە گێڕەرەوە نایابەکانی گۆڕانکارییە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکان دادەنرێت کە بە عێراقدا تێپەڕیوە لەسەرەتاکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا.

ئەو لەگەڵ ئەوەی لە ژینگە کۆمەڵایەتی و ئایینی و رۆشنبیرییەکاندا گەشەی کردووە لە شاری سلێمانی لە کوردستان، هاوکات لە سەردەمێکدا ژیاوە کە عێراق بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری پڕ توندوتیژیدا تێپەڕیوە لە سەردەمی پادشایەتی و کۆمارییە سزادراوەکانی کە کودەتا تیایاندا بەجێگیری هەبووە، لەسەرەتادا باوکی کە مەلا مستەفا رەسوڵ بووە لەسەرەتای پەنجاکاندا ویستوویەتی بیکاتە جێگرەوەی خۆی لە پێگە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکەیدا، هەروەها ویستویەتی دەنگی ببیسترێت لەسەر بڵندگۆی مزگەوتەکانی سلێمانی، بەڵام سیاسەت پەلکێشی کرد و خستییە ناو دڵی بزوتنەوەی چەپ کە دیمەنی سیاسی و رۆشنبیری عێراقی پێ دەناسرێتەوە.

لەدوای ساڵی یەکەم لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم وەک خۆی باسی دەکات لە کتێبی (بیرەوەرییەکانم)، باوکی داوای لێ کردووە لە نزیک خۆی لە مزگەوتدا بمێنێتەوە لەکاتێکدا ئەو گەنج بووە و بەدوای هەر بیرۆکەیەکی نوێدا رای کردووە لە ژیانیدا، ئامادەی کۆڕە شیعری و ئەدەبی و ئایینییەکان بووە لە مزگەوتەکەی باوکیدا لە لایەک و لە هەمان کاتیشدا ژینگەی خوێندنگە و هاوڕێکانی و گەڕەکەکەی بەرەو جیهانی گەرمی سیاسەتیان دەبرد، وەک برا گەورەکەی کە پڕۆفیسۆری کۆچکردوو عیزەدین مستەفا رەسوڵ بوو کە لەسەر  خواستی باوکی لەسەرەتای پەنجاکان چووە کۆلێژی شەریعە لە بەغدا، بەڵام تەنیا ساڵێک لەوێ مایەوە و بە بیر و فیکری شیوعیەوە گەڕایەوە سلێمانی.

لەو ماوەیەدا پەیوەندی هاوڕێیەتی لە نێوان فاروق و شاعیری کۆچکردووی کورد شێرکۆ بێکەس دروستبوو، دواتر پەیوەندیی کرد بە یەکێتی گشتی خوێندکارانی عێراقەوە کە ئەوەش لە سلێمانی بوو، لە کتێبەکەیدا تیشک دەخاتە سەر زۆرینەی لایەنەکانی کۆمەڵگەی عێراقی و رووە رۆشنبیریی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتییەکانی، لەوێشەوە باس لە چۆنیەتی ناسینی بیرمەندی کۆچکردوو هادی عەلەوی دەکات لە وەزارەتی مەعاریف کە ئەو کاتە لە ریزەکانی ئیخوان موسلیمین بووە پێش ئەوەی ببێت بە چەپ و بیرمەندێکی نایاب لە رەخنەی مێژوو و فەلسەفەی ئیسلامی.

ئەم گێڕانەوەیەی فاروق رەسوڵ بۆ رووداوە کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سیاسییەکان وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ نووسینەوەی مێژووی وڵات دادەنرێت، چونکە کە ئەو دەربارەی منداڵی خۆی دەنووسێت لە سلێمانی، وردەکاری ژیانی شارەکەش باس دەکات لە زۆربەی رووەکانەوە و باسی کەسایەتی و خاڵی چالاکی رۆژانەش دەکات، لە چوارچێوەی خستنەڕووی رووداوەکان باس لەوەش دەکات کە مزگەوت چەند رۆڵی هەبووە لە پێگەیاندنی چەندین نەوە لە نووسەر و شاعیر و رۆشنبیری کورد: (پاشنیوەڕۆی هەموو رۆژێک ژمارەیەک لە رۆشنبیر و شاعیر، بە تایبەت دەستەبژێرێک لە پیاوانی ئایینی و هاوڕێیانی باوکم لە مزگەوتەکەدا دانیشتنێکیان رێکدەخست، ئەگەرچی خواستی زۆرم بوو لەگەڵ هاوڕێکانم بچم یاری بکەم، بەڵام باوکم رێنوێنی دەکردم کە لە مزگەوت لەگەڵیان بمێنمەوە و سود لە گفتوگۆکانیان ببینم کە زۆرینەیان دەربارەی شیعر و ئەدەب و دین و رۆشنبیری و بابەتی نوێ بوون)، ئەگەرچی ئەو چووەتە خوێندنگەی حکومی.

هۆڵەکانی سینەما بۆ نمایشی فیلمەکان لە سەرەتاکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم لە شاری سلێمانی بنیادنران، ئەمەش وایکرد سەرچاوەیەکی دیکە بۆ مەعاریفەکانی رۆشنبیری و هونەری نووسەر زیادبێت شان بەشانی خوێندنگە و مزگەوت. وێنە سینەماییەکان کە لە هۆڵەکانی سینەما سەیری دەکردن زۆر درێژەی نەکێشا لەسەر دیمەنی شارە رۆشنبیرییەکەی، چونکە عێراق چوو بووە قۆناغێکی نوێوە کە تیایدا مانشێتی سیاسەت و حوکمداری ئارام نەبوو، ئەوەی بەدی دەکرێت لە گێڕانەوەکانی نووسەر کە گرنگی پێدانەکانی گۆڕانکاریی زۆری تیادا هەبووە، لە سەیرکردنی فیلمی سینەماییەوە و بۆ کۆکردنەوەی پولی بەرید و ئامادەبوون لە دانیشتنە ئەدەبی و ئایینییەکاندا، وای لێکرد ببێتە چالاکێکی بزوتنەوەی سیاسی کە دەیبەستەوە بە ژیانی خوێندن و کۆمەڵایەتییەکەشیەوە، ئەوەش لە قۆناغی خوێندنی ئامادەییدا دەردەکەوێت کاتێک دەگێڕێتەوە کە گەشتەکانی خوێندنگەیان کردووە بە بۆنەی وتارە سیاسییەکان، چیرۆکنووسی ناسراوی کورد حسێن عارف یەکێک بوو لەوانەی کە لەو گەشتانەدا وتاری پێشکەش دەکرد، لەدوای ئەو قۆناغەش کە چووە زانکۆی بەغدا و دوای نەمانی حوکمی پادشایی لە عێراق، چالاکییە چەپەکانی زیاتر باڵیان کێشابوو بەسەر چالاکییە زانکۆیی و ئەکادیمییەکانیدا، ئاماژەی بەوە دەدا کە گۆڕانکاری بۆ سیستمی کۆماریی گۆڕانکاریی خوێناویی لێدەکەوێتەوە، ئەوەش بە سیماکانی ئەو قۆناغەدا دیار بوو کە پادشا لە پۆستەکەی لابرا بەبێ لابردنی ترس لە داهاتوو، بۆیە توندوتیژی تەقیەوە و چەند ساڵێک دوای ئەوە رۆشنبیری پیشەسازی شەمەندەفەری مەرگی لێ بەرهەم هات.

ئەو گەنجە بە ورەیە وێنە کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکەی سلێمانی لە دوای خۆی بەجێی هێشتبوو، ئەوە دەگەیەنێت کە کۆمەڵگەیەکی تامەزرۆ لە پشت رووداوە سیاسییە پڕ توندوتیژییەکانەوەیە کە وایکردووە هەموان چاوەڕوان بن بۆ داهاتووی نادیار و سیما ناڕوون، هەموان بەدوای شتێکدا دەگەڕان هاوکار بێت بۆ بەتاڵکردنەوەی بارە سیاسییەکە، لەو کاتەدا بەغدا رووبەرێکی بۆ تەقاندنەوە و وەستان لەسەر رووداوەکان دابین کردبوو. ئەمەش بەدی دەکەین لەو وێنەیەدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1958 کە نووسەری ئەم باسە لە ناوەڕاستی خۆپیشاندەراندا بەدی دەکەین.

لەگەڵ ئەوەی لە بواری سیاسەتدا جێگیر بوو لەناو حیزبی شیوعی عێراقیدا، بەڵام نووسەر لەگەڵ چوونە کۆلێژی بازرگانی لە ساڵی 1959دا بووە بەشێک لەو چاوەڕوانییە، لە باسی ژیانی زانکۆیی ئەودا کە تێکەڵ بوو بە سیاسەت و ململانێی ئایدۆلۆژیا، بۆمان دەردەکەوێت کە وەبەرهێنانی مرۆیی لەو قۆناغەدا کە کودەتای خوێناوی بەعسییەکان بوو لە ساڵی 1963 و بوو بە بەرکەوتنی نێوان شیوعییەکان و قەومییەکان و ئیخوان موسلیمین، چارەنووسێکی کارەساتباری لێکەوتەوە و ئەمیش دواتر بە ئاسانی لێی دەرنەچوو.

لە چوارچێوەی گێرانەوەکەیدا بۆ گۆڕانکارییە سیاسیی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا لە سەردەمی پادشایەتییەوە بۆ سەردەمی کۆماریی بە هەموو قۆناغەکانییەوە، نووسەر باس لەو پیشەسازی شەمەندەفەری خوێناوییە دەکات کە بە تایبەتی لە ساڵی 1963 بەدواوە و لە سەردەمی بەعسدا ئەنجامدرا، لە دوای سەرکەوتنی ئەو کودەتایە و گەیشتنی بەعسییەکان بە دەسەڵات، بیرۆکەی دوورخستنەوەی ئەفسەران و رۆشنبیران و نووسەران و چەپەکان بە شەمەندەفەری مەرگ لە مانگی تەمموزدا بۆ شاری سەماوە جێبەجێکرا و کە لەوێ دەبرانە بەندینخانەی نوگرە سەلمان، بەعسییەکان ئومێدەوار بوون کە ئەو کەسانە بمرن لە گەرمادا و دواتر وا هەواڵەکە بڵاوبکەنەوە کە قەزا و قەدەر بووە، بۆیە کوشتنی ئەو کەسانەیان بە فیشەک رەتکردەوە و ئەم رێگەیەیان بەکارهێنا کە ئەو شەمەندەفەرە ئاسنییە لەو کاتە گەرمەی ساڵدا بە هێواشی رێبکات بۆ ئەوەی ناوەوەی ببێتە تەنور و زیندانییەکان بمرن، بەعسییەکان بە عەبد عەباس مەفرەجی، شۆفێری شەمەندەفەرەکەیان وتبوو کە بارەکەت ئاسنە و بە هێواشی بڕۆ، بەڵام شۆفێرەکە لە رێگە بۆی دەرکەوتبوو کە ئەو زیندانییانەی گواستووەتەوە و شەمەندەفەرەکەی وەک تەنوورێک وایە، بۆیە لە وێستگەیەک وەستا و زیندانییەکان ئاویان خواردەوە و بەو شێوەیە ژیانی سەدان کەسی رزگار کرد.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure