بەداخەوە

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 4 هەفتە

× مەسئولی کورد لەو برایە ئەچێ کە خۆی خەریکی پلەیستەیشنەو بە تۆ ئەڵێ بڕۆ سەعییەکەت بکە.
× مودیری بلیمەت ئەوەیە کە بتوانێ زۆر میهرەبانانە رق لە کارمەندەکەی هەڵبگرێ.
× ئای کە ناخۆشە تۆ باسی (کافکا)ی بۆ بکەی ئەو گۆرانییەکی سەی محەمەدی سەفاییت بۆ بنێرێ.
× شەرتی پارتی لەسەر حیزبەکانی تر وەک ئەوە وایە لە پۆلی (یەک) بیت و مامۆستا بڵێ بنووسە قوستەنتینیە.
× سیاسەت ئەگەر درۆ نەبوایە ئەو هەموو خەڵکە ساویلکەیە باوەڕیان پێ نەئەکرد.
× خەفەت بووە بە مریشکی مەسڵەحەو دڵی منیش ژێر پردەکە.
× دنیایەکی قۆڕە.. کە مۆبایلت پێ نەبێ ئەڵێی خوا هەر خەلقی نەکردووی.
× زۆر موهیمە بتوانی لە نێوان ئیمامی شافعی و ئیبن تەیمیەدا کارڵ مارکس هەڵبژێری.
× ئەو خەفەتە تیژەی کە وەزعەکە ئەیکێشێ بەکەلـلەتدا دکتۆر پێی ئەڵێ جەڵتەی دەماغ.
× حەسودی بەکەس نابەم بەوە نەبێ کە ئەڵێ پارە موشکیلە نییە.
× ئەگەر ئەردۆغان پزیشکی دادوەری بوایە لەسەر هەموو شەهادەی وەفاتێکی ئەنووسی هۆکاری مردن: چونکە کوردە.
× بە داخەوە هەموو بیرەوەرییە جوانەکانمان لەگەڵ خەڵکی ناشیریندا بووە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure