رووداوەكان دەدوێن

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

نووسینی: عادل عەتییە
ئامادەكردنی: د. شێركۆ عەبدوڵڵا
- ئیرەیی بردن رێگایەكی هەڵەی نرخاندنی سەركەوتنە.
- تەنیایی ئەوە نییە كەس نەیەت سەردانت بكات، بەڵكو ئەوەیە كەسێك نەبێت سەردانی بكەیت.
- گرنگترین شتەكانی ژیان شت نین.
- كە دەچینە تەمەنەوە، گرنگ لەلامان ئەوەیە شتەكانمان بەلاوە چۆنە نەك لەڕاستیدا چۆن بوون.
- مەزنترین قوتابخانەی جیهان ژووری دانیشتنی خێزانە.
- هەرچەندە پایز لە بۆسەدا بۆی بەڵام بەهار دەست لە كاری خۆی هەڵناگرێت.
- ئەوە چ ئەقڵێكە كە باوەڕی وایە تیرۆر دەتوانێت میانڕەو بێت.
- پێویستت بە خودی خۆتە چونكە هەر ئەو لێت تێدەگات.
- تەنیایی شوێنێكە پێویستە سەردانی بكەیت بەڵام باش نییە تیایدا بمێنیتەوە.
- پارە ئەوكاتە نرخی هەیە كە لە گیرفانت دێتە دەرەوە.
- ژیان لەسەر سەروەرییەكانی رابوردوو هیچ سوودێكی نییە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure