بەچی دڵخۆشیمان ئەدەنەوە؟

بۆچوون / بیروڕا :: 16/05/2016

دواڕۆژ

 

+ باوك: ئەگەر پیاوانە زانكۆ تەواو بكەی تەكسییەكت بۆ ئەكڕم كاسپی پێوە بكەیت.

+ دكتۆر: ئیشەڵـڵا ئەگەر ئەشیعەكەت هیچی تیانەبوو ئەتنێرم بۆ قەستەرە.

+ ئەمریكا: كە داعشتان لە كۆڵ بووەوە هەوڵ ئەدەم لە گەڵ بەغادا رێكتان بخەمەوە.

+ حكومەت: ئەزانم زۆر خزمەتت كردوین. تەقاعودت ئەكەم بۆ ئەوەی بە ئیسراحەت بۆخۆت شەش مانگ جارێ نیو مەعاش وەربگریت.

+ توركیا: بە حەول و قوەتی خوا كە پەكەكەتان بۆ لەناوبردم، محاوەلە ئەكەم بە جاش قەیدتان بكەم.

+ پارتی: ئەگەر واز لە مەوزوعی پەڕلەمان بێنن وەفدێك ئەنێرم لەسەر مەسەلەی ریفراندۆم قسەتان بۆ بكەن.

+ مێرد: مژدەم بەرێ‌ ئافرەت. ئەگەر ئەم مانگە قەرزی كرێ‌ خانووەكە بدەینەوە ئیتر هیچمان لەسەر نامێنێت بێجگە لە قیستی قەنەفەكان و پارەی ئاو و كارەبا.

+ دایك: ئەگەر ئەو فەرشانە بەجوانی بشۆیت، لەگەڵ خۆما عەسر ئەتبەم بۆ تەعزێ‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure