شوشه‌ له‌ سه‌د لاوه‌ شكاوه‌

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 4 هەفتە


گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندانه‌ خوێناوییه‌كانی عێراق زاده‌ی مانگێك و دووان و سیان نین، ته‌قینی دوومه‌ڵێكن كه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقدا دروست بوو:

1- ده‌ستوورێكی ناته‌واوی خوار و خێچ و پڕ له‌ كه‌موكوڕی كه‌ به‌رهه‌می ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بریمه‌ره‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی داگیركارییه‌كه‌ی ئه‌مریكایه‌.

2- سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی ئابوری بازاڕ و مه‌زهه‌ب گه‌رایی و ده‌سته‌گه‌رێتی.

3- هه‌ڵتۆقینی چینێكی بۆرجوازی مشه‌خۆر.

4- له‌ده‌ست ده‌رچوونی سنوور و نغرۆبوونی بازاڕ له‌ كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌م و كاڵای بیانی.

5- له‌ناوچوونی ته‌واوی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی.

6- دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌رده‌وام ده‌رچووی كۆلێژ و زانكۆكان فڕێده‌داته‌ زه‌لكاوی بێ كارییه‌وه‌.

7- لاوازبوون و بچووكبوونه‌وه‌ی چینی ناوه‌ڕاست له‌ كۆمه‌ڵگەدا كه‌ راگری سه‌قامگیری ئاسایشی وڵاته‌.

ئێستا عێراق بریتییه‌ له‌ كه‌مینه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و زۆرینه‌یه‌كی هه‌ژار. 

بێگوومان ده‌ستی ده‌ره‌كیش بێكار نه‌وه‌ستاوه‌ و ئه‌و چاوانه‌ی كه‌ پێشكه‌وتن و ئارامی عێراقیان ناوێت به‌رده‌وامن له‌ خۆشكردنی ئاگری ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان.

پ: چ.ع

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure