ئه‌و ده‌رده‌ی

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 4 هەفتە


× ئه‌و ده‌رده‌ی ده‌مكوژێ، هه‌ر تۆ ده‌رمانمی.
-حه‌سه‌ن زیره‌ك –
× ئه‌و ده‌رده‌ی به‌ته‌له‌بایه‌تی تووشی ببی به‌ مامۆستاییش بۆت ته‌رك ناكرێ.
-حه‌سه‌ن ته‌ممه‌ڵ-
× ئه‌و ده‌رده‌ی نه‌تكوژێ به‌هێزترت ئه‌كات.
-حه‌سه‌نی خه‌سته‌خانه‌ی شیره‌كه‌-
× ئه‌و ده‌رده‌ی تۆ گرتووته‌ دكتۆر و مكتۆر لێی نازانێ، وه‌ره‌ لای خۆم.
-حه‌سه‌نی جه‌ڕاح-
× ئه‌و ده‌رده‌ی یه‌كێتی گرتوویه‌تی بیدا له‌ (گا) ئه‌یخات.
-حه‌سه‌نی كۆمه‌ڵه‌-
× ئه‌و ده‌رده‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌ نازڵ ئه‌بێ بیدا له‌ناو جه‌رگی یه‌كگرتوو.
-حه‌سه‌نی نه‌هزه‌-
× ئه‌و ده‌رده‌ی ئێمه‌ قه‌ت ده‌رمانی نه‌بووه‌.
-حه‌سه‌نی كورد-
× ئه‌و ده‌رده‌ی نه‌تكوژێ فێری مه‌شروبت ئه‌كات.
-حه‌سه‌نی موه‌زه‌فین-
× ئه‌و ده‌رده‌ی ترامپ به‌سه‌ر كوردی رۆژئاوای دا هێنا، وه‌ختی خۆی كیسنجه‌ر له‌سه‌ر ئێمه‌ تاقی كرده‌وه‌.
-حه‌سه‌نی هه‌ره‌س-
× ئه‌و ده‌رده‌ی پشیله‌ له‌ناو ئه‌بات دوعای مشكه‌.
-حه‌سه‌نی به‌یته‌ره‌-
× ئه‌و ده‌رده‌ی په‌ڕله‌مانتاری پێ ئه‌چێته‌ ئه‌ڵمانیا لای خۆمان به‌ ڤیاگرایه‌ك عیلاج ئه‌كرێ.
-حه‌سه‌نی ده‌رمانساز-

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە