نووسینى: به‌كر عوه‌یزه
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى: د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابوردوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ كۆمه‌ڵێك سزاى راگه‌یاند دژى سه‌رۆكى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئه‌م سزایانه ده‌توانن زه‌ره‌ر و زیانى بڕیاره‌كه‌ى كۆشكى سپى قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به كشاندنه‌وه‌ى هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریادا؟
به‌بێ شیكاریكردنى ورد و درێژدادڕى كردن له لێكدانه‌وه‌ى مهسهلهكاندا، وا دێته به‌رچاو كه تازه دره‌نگه. گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌نجه‌رى بڕیاره ئه‌مریكییه‌كه سنگى كوردى پێكاوه، ئیتر سزادانى ئابووریى چه‌ند وه‌زیرێك وه‌ك ئه‌و له‌فافه شلوشێواوه وایه كه خوێنبه‌ربوون ناوه‌ستێنێت. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه رێككه‌وتنى سه‌ركرده‌كانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى دیمه‌شقدا ده‌رگاى به‌ڕووى سوپاكه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ددا كرده‌وه كه بۆشاییهكهى ئه‌مریكا پڕبكاته‌وه. ئه‌مه ئه‌و زیانه‌یه كه له كورد كه‌وت و به قازانجى به‌شار شكایه‌وه.
به‌ڵام كاره‌ساتى كورده‌كانى سوریا ته‌نیا لقێكن له دره‌ختێكى گه‌وره. مه‌نتیق پێویسته بڵێت ئه‌گه‌ر جه‌نگى سوریا رووینه‌دایه بارودۆخ له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان توركیا و سوریادا نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستا و ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د ژیرانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایى خه‌ڵكه‌كه‌دا بكردایه ده‌رگا به‌ڕووى هێزه تیرۆریسته‌كاندا نه‌ده‌كرایه‌وه كه بێگومان یه‌كێك له پشتیوانهكانى ئه‌و هێزانه ئه‌ردۆگانه.
هه‌ندێك له سه‌ركرده كورده‌كانی سوریاش به‌هه‌ڵه‌دا چوون له‌وه‌ى كه پێیان وابوو ئه‌مریكاى هاوپه‌یمان وازیان لێ ناهێنێت. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بگره هه‌ندێكیان پێیان وابوو كه ده‌توانن كۆپییه‌كى كوردستانى عیراق له سوریا دروست بكه‌ن. به‌داخه‌وه مێژووى كاره‌ساتبارى كوردى سه‌لماندویه‌تى كه هیچ هاوپه‌یمانێك له‌گه‌ڵ كورددا راستگۆ ده‌رنه‌چووه. هه‌ركاتێك بهرژهوهندییهكهى خواستبێتى پشتى له كورد كردووه.
پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ئه‌م شاڵاوه‌ى سوپاى توركیا له كوێدا كۆتایى دێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌ردۆگان پێى ده‌ڵێت مه‌ترسى؟ له‌ڕاستیدا كه‌س ناتوانێت به‌م زووانه وه‌ڵامێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه. به‌ڵام پێویسته ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ترامپ به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه كورده‌كه‌ى له‌بیرنه‌چێته‌وه و هه‌ر به‌وه‌نده رازى نه‌بین بڵێین به‌ڕاستى هه‌ڵوێستێكى سه‌یره.
رامانێكى زۆر به‌ئازاره كه ده‌بینین چۆن چاره‌نووسى هه‌ندێك له گه‌لانى سه‌رزه‌وى ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له كوێرهوهریى و ئازار و ره‌نج و چاوه‌ڕوانیدا بمێننه‌وه. ئه‌م نه‌وه‌یه مه‌ینه‌تییه‌كان له نه‌وه‌ى پێش خۆیه‌وه وه‌رده‌گرێت به میراتى بۆ نه‌وه‌ى دواى خۆى جێده‌هێڵێت. هه‌موو جارێكیش كه تروسكایى هیوایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت زۆر ناخایه‌نێت هه‌مان كاره‌سات خۆى دووباره ده‌كاته‌وه. كورد یه‌كێكه له‌و به‌دبه‌ختانه.