ئابووریى كوردستان

بۆچوون / بیروڕا :: 06/10/2019

گاجووت: به‌و زه‌لامه‌ ده‌گوترێ كه‌ دواى نه‌فه‌رێك كه‌بابى عومه‌رى ئه‌جێ، چایه‌كى خه‌ڵوزى بۆ بێنن بڵێ پێم ناخورێ

براگه‌وره‌: بریتییه‌ له‌و مڵۆزمه‌ى كه‌ مۆبایله‌كه‌ى تۆ له‌ شه‌حن ئه‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ى خۆى پێوه‌ ئه‌كات

ژیان: گه‌مه‌یه‌كه‌ دوگمه‌ى (گوم خوارد)ى تیا نییه‌

جنۆكه‌: ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ تۆ ئه‌زانى درۆیه‌، به‌ڵام خۆى قه‌ناعه‌تى وانییه‌

ناڕه‌زایه‌تى: هه‌ستێكه‌ كورد به‌ جنێو دایئه‌مركێنێته‌وه‌

باوك: مه‌خلوقێكه‌ ده‌ستكارى هه‌موو شتێك ئه‌كات؛ سپلیت، كۆنتڕۆڵى ته‌له‌فزیۆن و موسته‌قبه‌لى تۆ

دڵ: ئه‌ندامێكه‌ هه‌تا زیاتر بچێته‌ ساڵه‌وه‌، ئه‌قڵ ئاسانتر ئه‌یخه‌ڵه‌تێنێ

دووباره‌: پوولێكه‌ دۆمینه‌ یه‌ك دانه‌ى تێدایه‌ و وتارى مه‌سئول سه‌د دانه‌

ئابووریى كوردستان؛ ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست مانگاوه‌ بوایه‌ ماست هه‌رزانتر ئه‌بوو له‌ئێستا

مه‌علومات؛ شتێكه‌ كورد له‌باره‌ی هه‌موو مه‌وزوعێكه‌وه‌ هه‌یه‌تى

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە