داگیركردنى عوسمانى و درۆى خه‌لافه‌ت

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 3 هەفتە

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى: د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا
له‌ ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مه‌وه‌ شۆڕشێكى پیشه‌سازیى له‌ بریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌و وڵاته‌ى كرده‌ زلهێزێكى جیهانیى. بریتانیا نه‌یتوانى ماوه‌یه‌كى زۆر نهێنییه‌كانى ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ زانستى و ئابووریى و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بپارێزێت، چونكه‌ وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌ هاوسێكانى هه‌وڵیان ده‌دا پێى بگه‌نه‌وه‌ و له‌و بواره‌دا كێبڕكێى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. به‌تایبه‌ت و سه‌ره‌تا ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا بوون، پاشان ئیتالیا و به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا و سویسرا و باقى وڵاته‌ ئه‌سكه‌نده‌نافییه‌كانى دیكه‌ هه‌مان رێچكه‌یان گرته‌به‌ر. زۆریشى نه‌خایاند ئه‌مریكاى باكوور و ژاپۆن و روسیاى قه‌یسه‌ریى به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ ئاكامه‌كانى شۆڕشى پیشه‌سازیى.

له‌وكاته‌دا نه‌ته‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵات له‌ متبوونێكى قووڵدا بوون. به‌شێكى زۆرى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ژێرده‌سته‌ى داگیركارییه‌كى تاوانكارى دڵڕه‌قى نه‌فامیى وابوون كه‌ وزه‌ و تواناى گه‌لانى ناوچه‌كه‌ى له‌ناوده‌برد. ئه‌و هێزه‌ داگیركاره‌ ده‌وڵه‌تى عوسمانی بوو، كه‌ به‌ نایناهه‌ق خۆیان كردبووه‌ خه‌لیفه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌ ساده‌ و نه‌فامه‌كه‌ى گه‌لانى ناوچه‌كه‌ قبووڵیان بكه‌ن.

مێژوو پێمان ده‌ڵێت پێش گیرۆده‌بوونى گه‌لانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ داگیركارییه‌ عوسمانییه‌كه‌ ئاستى شارستانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ زۆر له‌پاش خۆرئاواوه‌ نه‌بووه‌. به‌ڵام چوارسه‌د ساڵ و شتێك له‌ ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى و گۆشه‌گیركردنى گه‌لانى ناوچه‌كه‌ و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتێكى ناوه‌ندى سه‌قه‌ت هه‌لومه‌رجێكى وایان هێنایه‌ ئاراوه‌ كه‌ دواتر وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ ئاسانى بتوانن ئه‌م ناوچه‌یه‌ داگیر بكه‌ن له‌ رێگه‌ى به‌رهه‌مهێنان و چه‌سپاندنى هه‌موو هۆكاره‌كانى لاوازیى و نه‌فامكردن و سڕكردن و دواكه‌وتنى شارستانى و كۆمه‌ڵایه‌تى.

زۆر گله‌یى له‌ عوسمانییه‌كان ناكرێت له‌م رووه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌ كه‌سانى خێڵه‌كى سه‌ر به‌ ره‌گه‌زى زه‌ردى مه‌غۆلى خوێنڕێژى دڕنده‌ى دواكه‌وتوو بوون. هه‌ر وڵاتێك له‌ وڵاتانى جیهان كه‌وتبێتنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م عوسمانیانه‌وه‌ هه‌تا رۆژى ئه‌مڕۆشمان نه‌یانتوانیوه‌ هیچ داهێنانێك له‌ بواره‌كانى زانست و هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا بكه‌ن. داهێنانێك كه‌ هاتبێته‌ ئاراوه‌ داهێنان و رێچكه‌شكێنى بووه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئیعدامكردنى مرۆڤدا.

لاپه‌ڕه‌كانى مێژووى ده‌وڵه‌تى عوسمانى پڕن له‌ تاوان و ده‌ستدرێژیى و وێرانكردن و به‌تاڵانبردنى سه‌روه‌ت و سامانى گه‌لانى ئه‌م ناوچه‌یه‌. مایه‌ى داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌س سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ده‌كه‌نه‌ سیمبولى به‌ره‌نگاریى دژى ئامانجه‌ داگیركارییه‌كانى زایۆنیزم له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌وه‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید بوو یه‌كه‌مجار له‌ مێژووى هاوچه‌رخدا دانوستانى كردووه‌ له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا و رێگه‌ى پێداون كۆچ بكه‌ن بۆ فله‌ستین و ببنه‌ خاوه‌ن موڵك و زه‌وى و هه‌ر له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا سێ ئۆردوگاى جوله‌كه‌نشین دروست كران. 

ئۆباڵى گۆشه‌گیریى و بێ ئاگایى گه‌لانى ناوچه‌كه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌ زانستنى و رۆشنبیرییه‌كاندا هه‌مووى له‌ئه‌ستۆى ده‌وڵه‌تى عوسمانیدایه‌ كه‌چى كه‌سانێك هه‌ن ئێستا حه‌سره‌ت ده‌خۆن بۆ رابوردووى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ و رۆڵه‌ گومانلێكراوه‌كه‌ى تورك له‌ ناوچه‌كه‌دا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure