ده‌رباره‌ى نووسین

بۆچوون / بیروڕا :: 29/09/2019

وه‌رگێڕانى: د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه‌: ئه‌لحیوار ئه‌لموته‌مه‌دین


نووسین پیتێكه‌ له‌ واتایه‌كى ساده‌ و بیرۆكه‌یه‌كى جوانه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئاسۆى داهێنان.

نووسین كه‌مكردنه‌وه‌ى جیهانى ناشیرنییه‌ و زیادكردنى دنیاى جوانییه‌.

نووسین رێكبوونێكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ڵا بوونى پێكهاته‌ و دووپاتبوونه‌وه‌ و شتى باودا به‌ نۆره‌ دواى یه‌كتریدا دێن.

نووسین واتایه‌ك ده‌خوڵقێنێت كه‌ جوانییه‌كى بارگاوى به‌ واتا هه‌ڵده‌گرێت.

هه‌ركاتێك كه‌سێك له‌ نیوه‌كه‌ى خۆى دوابكه‌وێت بێ هیواییه‌ مه‌زنه‌كه‌ دروست ده‌كات.

نووسین هه‌بوونه‌ له‌ منداڵدانى بزریدا و شوێنكه‌وتنێكه‌ كه‌ وه‌چه‌ى رووناكییه‌.

نووسین گه‌ردوونێكه‌ پرسیار ده‌یبوژێنێته‌وه‌ و رووكه‌شكاریى ده‌یكوژێ و دوو ئه‌قڵ چاودێرى ده‌كات.

ئه‌قڵێكى دروستكه‌ر و ئه‌قڵێكى دروستكراو

نووسین ئه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌ر خه‌یاڵ بێت نسكۆیه‌كى رووت و قووته‌.

نووسین به‌بێ رێكخه‌ر و چوارچێوه‌ى واتادار وڕێنه‌ و قسه‌ى هه‌ڵه‌ت و پڵیته‌.

هه‌ركه‌سێك چێژى نه‌بێت نانووسێت.

ئه‌و كه‌سه‌ى پرسیار نه‌یسووتێنێت پێویست ناكات نووسینه‌كه‌ى بۆ خه‌ڵكى نمایش بكات. 

ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كان چه‌پڵه‌ى بۆ لێبده‌ن و ره‌خنه‌گر و سیمبوله‌ گه‌وره‌كانى ئه‌ده‌ب ددانیان پێدا نا.

كه‌واته‌ یان تام بكه‌ یان واز له‌ نووسین بهێنه‌.

یاخى ببه‌ یان وڵاتى نووسین جێ بهێڵه‌.

تاقى بكه‌ره‌وه‌ یان ده‌ستبه‌ردارى نووسین ببه‌.

مردن باشتره‌ له‌وه‌ى بۆ خۆده‌رخستن بنووسیت.

پ: چ.ع

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure