گه‌شه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نوێ له‌مه‌ترسیدایه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 28/09/2019

ن: دكتۆر باسم مزحه‌جی

زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی كه‌وتنه‌ شه‌ڕی ناوخۆوه‌ وڵاتى فاشلن. ئه‌م پرسه‌ پێویستى به‌ پاڕانه‌وه‌ و ئینكاری نیه‌ له‌ناوچه‌كه‌ی مندا، ئه‌م وڵاته‌ نه‌یانتوانى رووبه‌ڕووی ئه‌و شۆكه‌ قورسانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ توشی بوو بۆیه‌ ژمارەیەكى زۆری ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ ناكۆكیه‌كانیاندا نوقم بوو وه‌ك سوریا و یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین و لیبیا و عێراق و سوماڵ و چه‌ند وڵاتێكى تری كه‌نداو، چونكه‌ هۆكاره‌كانى شه‌ڕ به‌رده‌ستن و ناكۆكیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ داهاتویەكی دووردا ده‌بێت باسی هه‌موو جۆره‌كانى هێزی واقعی و كاریگه‌ری بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك به‌ر به‌ راستیه‌كان نه‌گرین و نه‌یانشارینه‌وه‌ به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ى هه‌وڵبده‌ین بوار بده‌ینه‌ ته‌وافوقی گه‌شه‌كردن كه‌ خولی تایبه‌تى خۆی هه‌بێت به‌جۆرێك  فه‌له‌كه‌كه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى توندوتیژی بینراو و نه‌بینراو یه‌كناگرێته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، وڵاتانى ده‌وروبه‌رمان وایانلێهاتووه‌ ناردنى وێنه‌كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵدێن له‌جیاى ئه‌وه‌ى  بیر له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان بكرێته‌وه‌، و ئاستى پاراستنى  ستراتیژی به‌رزبكاته‌وه‌ و له‌ئێستادا چاودێریكردنى پێشهاته‌كان پێویستێكى حه‌تمى یه‌ و نابێت خۆمان به‌دوربگرین له‌و كاره‌ساتانه‌ى رووده‌ده‌ن، و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ مێژوویه‌ى كه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ مه‌نهه‌جێكى گه‌شه‌پێدانى ته‌واو ره‌فتاربكه‌ین، و به‌  لێكنزیككردنه‌وه‌ى واقیعیانه‌ى و دور له‌ مه‌كری سیاسی و ده‌جه‌لی راگه‌یاندن، و حیساباتى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى و به‌رفراوانى جیۆسیتراتیژی ئه‌و ئه‌جندایانه‌ى له‌ سنور تێپه‌ڕده‌بن.

ئێمه‌ كرانه‌وه‌ى گۆڕینى ستراتیژی به‌ده‌نگدانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان وه‌رده‌گرین پێش ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ ئاڵۆز بكه‌ین، و پێش ئه‌وه‌ى بۆمان ده‌ركه‌وێت ئێمه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نین ئه‌و ده‌رچه‌یه‌ ده‌بێته‌ له‌ده‌ستدانى هه‌لى ئه‌و وڵاتانه‌ى دروستكه‌ری قه‌یرانه‌كان و سه‌رچاوه‌ى دروستبونى ئاژاوه‌گێڕین ئه‌وكات ئه‌و گورزه‌ ئاڕاسته‌ى سێگۆشه‌ى ئه‌و شه‌ڕانگێزیه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ماندا هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ئێستادا بێگومان پێویستمان به‌ رێكکه‌وتنى عه‌ره‌بی ئێرانى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وەى هه‌موو وه‌ره‌قه‌كان و حیسابه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌به‌كان بگۆڕێت. 

په‌یماننامه‌ى ستراتیژی گه‌شه‌ی ئیقلیمى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
سیناریۆی پڕۆژه‌ى ئێرانى بۆته‌ واقعێكی به‌رچاو له‌ ناوچه‌ى عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و لێدانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ پێمانده‌ڵێت ئێمه‌ رووبه‌رووی ئه‌و توندوتیژیه‌ داهاتوویه‌ ده‌بین كه‌ ده‌بێته‌ ئاسته‌نگى گه‌شه‌ى ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئێران واتا نابێت هه‌ڵكه‌وته‌ ئه‌قلیمیه‌كه‌ى نه‌بینین له‌چوارچێوه‌ى تێوه‌گلانى له‌ شۆڕشه‌كانى به‌هاری عه‌ره‌بی.

به‌كورتى و پوختى ئه‌گه‌ر نمونه‌ى سه‌ركه‌وتوى تایبه‌ت به‌ رێكه‌وتننامه‌ى لێكتێگه‌یشتن ده‌رباره‌ى وتوێژی ستراتیژی له‌ نێوان وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاوكاری وڵاتانى كه‌نداو و  كۆماری چین هه‌بێت بۆچی نمونه‌یه‌كى ترمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامى ئێراندا نه‌بێت وه‌ك ئه‌زمونى كه‌نداو چین.

ئه‌ى چی ده‌رباره‌ى رێكکه‌وتنى لێكتێگه‌یشتنى وتوێژى ستراتیژی نێوان هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بی و پاڵپشتى شه‌رعیه‌ت له‌ یه‌مه‌ن، و كۆماری ئیسلامى ئێران، چ رێگرێك هه‌یه‌ له‌ نێوان دابه‌شكردنى كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، ئایا ئه‌وه‌ حه‌قێكى یاسایی و نێوده‌وڵه‌تى نییه‌، و ده‌توانرێت بواری زاڵ بوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان بخوڵقێنێت له‌و ناوچه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و یه‌مه‌ن به‌تایبه‌تى.

چه‌ند مه‌ترسێكى تێكه‌ڵ و ئاڵۆز به‌سه‌ر ئاسۆی ئابوری ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زاڵ بووه‌، به‌تایبه‌ت چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بی و وڵاتانى كه‌نداو ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سزا ئابوریانه‌ى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندویه‌تى، به‌جۆرێك ئه‌و مه‌ترسیانه‌ خێران كه‌ پێشتر پێشبینی نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها دوژمنكاری و شه‌ڕانگێزی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ى جیهان هه‌یه‌ به‌گشتى و زیان به‌ هاوبه‌شه‌ ئابوری و بازرگانیه‌كان ده‌گه‌یەنێت له‌ ناوچه‌كه‌، و له‌گه‌ڵ زیادبونى ئاستى فشاره‌ جوگرافی و سیاسیه‌كان و بڵاوبونه‌وه‌ى ناكوكى و ململانێی ئیقلیمى مه‌ترسیه‌كانى تێكچونى ئابوری جیهان به‌گشتى زۆرتر ده‌بێت. به‌تایبه‌ت كه‌نداوى عه‌ره‌بی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى ئاسۆی نرخی نه‌وت نازانرێت ده‌گاته‌ كوێ و ئه‌گه‌ر بەهاكه‌ى به‌رزبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ خواستى وڵاتان هاورده‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ و وه‌به‌رهێنان و ده‌بێته‌ زیادبوونى فشاره‌كانى وڵاتانى هەنارده‌ى نه‌وت و ئاڵۆزى دروست ده‌بێت و ناسه‌قامگیری له‌ جیهان به‌رپاده‌بێت له‌ دیدی ستراتیژیه‌وه‌ ده‌بێت وڵاتانى عه‌ره‌بی و كه‌نداو هه‌وڵی زیاتر و توێژ و دانوستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتننامه‌ى ستراتیژی بۆ ئه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى خۆی و به‌رگری به‌هێز بكات له‌به‌رامبه‌ر رووبه‌رووبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان و داهاتوویەك بۆ خۆیان بونیاتبنێن كه‌ تێیدا هه‌مووان سودمه‌ندبن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە