بە پەنكریاسمەوە

بۆچوون / بیروڕا :: 22/09/2019

– وەڵڵاهی زۆرم پێ‌ خۆشە كە ئەڵێی گۆڕاوە.. جاران زۆر نەوعێ‌ بوو.
+ قوربان یەك و سەد فەرقی كردووە.. ئەسڵەن ئەگەر لەبەردەمیدا باسی تیرۆر و ئەمانە بكەی قوڕقوڕاگەت هەڵ ئەدڕێ‌.
– یەعنی بڕوای بە جیهاد و ئەمانە نەماوە.
+ یەك زەڕڕە.
– دەك خۆش مژدە بی رۆڵە.. دە ئیتر هەق وایە ببێ‌ بە یەكگرتوو.
+ باوەڕ مەكە ئوستاز، من بیناسم قەت نابێ‌ بەیەكگرتوو.
– بۆ؟ لەبەرچی؟.
+ لەبەرئەوەی بیجامەی لێ نایە گەورەم.
– ئێ‌ ئێ‌ ئێ‌ ئێ‌.. ئەزانی كەللەپووت تۆ پیاوێكی زۆر زۆر چاكی؟!.
+ دەستت ماچ ئەكەم بەگم.. گەورەیی خۆتە.
– نا نا.. خۆت ئینسانی چاكی چونكێكم رێك و رەوان قسە ئەكەی..
+ مەخسەدت لەوەیە شەفافم؟.
– زۆریش.. دایم هەروا شەفاف بە.. دڵنیابە زەرەری لێناكەی.
+ ئەكید؟.
– ئەرێ‌ بەسەری تۆ.
+ لەبەر من وا ناڵێی؟.
– نە بە چاوی ئەولادم.
+ ئەرێ‌ ئەوە چییە هەر سەرو هەر چاو.. شوێنی تر نییە سوێندی پێ‌ بخۆی؟!.
– تێناگەم.. مەبەستت چییە؟.
+ مەبەستم ئەوەیە لەم هەموو ئەندامە جۆراوجۆرەی لەشی بنیادەمدا بۆچی بەس سەروچاو سوێندیان پێ‌ ئەخورێ‌.
– بەڕاستی مولاحەزەیەكی موهیمە.. بەڵام وابزانم ئەویش هەر عیلاقەی بە شەفافییەتەوە هەیە.. شتێك ئەگەر دیار نەبێ‌ ئینسان ئەقڵی پێ‌ ناشكێ‌ سوێندی پێ‌ بخوا.. مەسەلەن تۆ قەت دیوتە كەسێ‌ بە كەسێ‌ بڵێ‌ توو ئەو دوانزە گرێ‌ نازدارەت پەنجا هەزارم بدەرێ‌ بە قەرز.
+ نەخێر نەوەڵڵا.
– یان ئەگەر بە مەسئولێكیان وت وەزعەكە خەتەرە بڵێ‌ بەپەنكریاسمەوە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure