تۆ ئەگەر..

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 1 هەفتە

وەک چۆن ئینسان بە وەسێتکردن نامرێ، عەینی شت بە پرسیار لەخۆکردنیش هیچی لێ نایە، بەڵکو بە عەکسەوە لەوانەیە مەعلوماتی عامەی زیاد بکات و شعوری کوردایەتیشی بگاتە لای ئیشارەتە سوورەکە.
فەلەبەرئەوە شەوان پێش خەوتن ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە:
× تۆ ئەگەر داهاتی نەوت بوویتایە حەزت ئەکرد لەکوێ بیانشاردیتایەتەوە؟.
× گریمان ئەوا جەنابت دارۆغای شاریت، قەرارت داوە کوێی تر بکەی بەنێرگەلەخانە؟.
× خوانەخواستە ئەگەر سۆشیال دیموکرات بوویتایە پێت خۆش بوو قاچاخچی نەوت بی یان هی شیشە؟.
× ئەگەر شیعری فارسی بوویتایە هیوادار ئەبوویت کام کەڵەشاعیرەی کورد ناخونەکت لێ بدات؟.
× ئەگەر کتێبی پەیڕەو و پرۆگرام بوویتایە حەزت ئەکرد بتکەن بە لوولەی پاقلە یان هی گوڵە بەڕۆژە؟.
×ئەگەر هەورە بروسکە بوویتایە یەکەم تەلەفزیۆن کام کەناڵەت ئەسووتاند؟.
× تۆ ئەگەر پێوەری ئاو بوویتایە حەزت ئەکرد هاوسەری چ وەزیرێک هاوردەت بکات؟.
× تۆ ئەگەر سەیارەی جامڕەش بوویتایە حەزت ئەکرد جاسووست پێ بگوێزرێتەوە یان دەمانچە؟.
× عەیب نەبێ ئەگەر پەیوەندی بوویتایە هەوڵت ئەدا پەیوەندی سێکسی بوویتایە یان پەیوەندی سیاسی؟.
× بۆ ئەوەی کەس لێت تێ نەگات حەزت ئەکرد دەستوخەتی دکتۆر بوویتایە یان هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن؟.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure