مردن وه‌ره‌ با یارى بكه‌ین

بۆچوون / بیروڕا :: 05/09/2019

وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌: ئه‌لحیوار ئه‌لموته‌مه‌دین


نه‌خشه‌ى جیهان به‌ كه‌ڵكى ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ یارى تێدا بكه‌یت
جه‌نگ جوگرافیاى مه‌رگى تێدا هه‌ڵكه‌ندووه‌
دیلانێ نه‌ماوه‌ بۆ منداڵه‌كان.
دایكه‌كه‌ ئه‌مه‌ى گوت و له‌ فرمێسكه‌كانى خۆیدا بزر بوو
كه‌ باوكم له‌ كارگه‌كه‌ ده‌هاته‌وه‌ هه‌موو جارێك له‌سه‌ر شانى گه‌مه‌م ده‌كرد
ئینجا له‌ پێكه‌نیندا ده‌كه‌وتمه‌ خواره‌وه‌
پێده‌كه‌نین و ده‌ممان پڕ بوو له‌ چكلێت و له‌ كامه‌رانیى
هه‌ر كاتێك برسى بوینایه‌ به‌ پێكه‌نین پڕمان ده‌كرد
پێش ئه‌وه‌ى ته‌ته‌ر بێت 
به‌ڵام ئێستا دایه‌ سنگت بووه‌ به‌ ئێسكه‌ سه‌ر
ئێسكه‌ سه‌رى باوكیشم بووه‌ته‌ گۆى زه‌وى
جه‌نگ له‌ ده‌وریدا رووده‌دات
ده‌ستاڕى مه‌رگیش خه‌ریكه‌ ده‌مانهاڕێت
ئیتر یارى چى بكه‌ین دایه‌
گه‌مه‌ى مه‌رگ تاقى ده‌كه‌مه‌وه‌
له‌ناو هه‌موو جۆلانێكانمدا هه‌ر دڵت ماوه‌
رێگه‌م پێ ده‌ده‌یت یاری بكه‌م دایه‌؟
یاخود دڵت بووه‌ به‌ مه‌یدانى جه‌نگ
فیشه‌كێكى شاردووەته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ تۆ بكوژێت ره‌نگه‌ من
وه‌ره‌ كوڕم زه‌وى بووه‌ته‌ مه‌لهاى لوغمه‌كان 
راكردنیش ئه‌ركى میلیشیاكانه‌ و هیچى تر
ئه‌رێ دایه‌ من بووم به‌ تارمایى؟
رازى ده‌بیت گه‌مه‌یه‌كى دیكه‌ تاقى بكه‌مه‌وه‌
هیچ گه‌مه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بێجگه‌ له‌ گه‌مه‌ى كوشتن
كه‌ له‌ ویژدانى جه‌نگه‌وه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌
ئایا جه‌نگ ویژدانى هه‌یه‌؟
من بیستومه‌ كه‌ جه‌نگ مردبێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ى باوكم
ئه‌ى كه‌واته‌ چ گه‌مه‌یه‌ك بكه‌ین دایه‌

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure