ئەڵێ‌ ..

بۆچوون / بیروڕا :: 04/09/2019

 

– زەلامێ‌ كە سودفە كردبێتی بە وەزیر بەتەسلیم ئەڵێ‌ تەسمیل.
– نەخوێندەوارێك لە خۆڕایی بووبێ‌ بە عەقید بە مولازمی یەك نەجمە ئەڵێ‌ گەورەم.
– برادەرێك تازە هاتبێتە رێكخستنەوە بەدەستەگەرێتی ئەڵێ‌ خیانەت.
– یەكێتییەك كە موجامەلەی پارتی بكات بەئاشبەتاڵ ئەڵێ‌ هەرەس.
– زاوایەك ئەگەر زاوا رێوی بێ‌ بە خەسووی ئەڵێ‌ دایە.
– لە سلێمانی مودیری مروریش بە پیكاب تویوتا ئەڵێ‌ مەرزیە.
– مامۆستا عەلی مەردان (راپی) گوێ‌ لێ‌ ببێ‌ پێی ئەڵێ‌ قسەی خێرا.
– گۆشتێك كە بسووتێ‌ بە تەنەكەی خۆڵ ئەڵێ‌ قەزاوقەدەر.
– نەهزەی كۆن بە تیرۆریست ئەڵێ‌ موجاهید.
– كابرای شیوعی سەد پشتیشی كوردە كەچی بە خۆی ئەڵێ‌ ئەبو پرشنگ.
– رێوڕەسمێك كە هیچ مەعناو موناسەبەتێكی نەبێ‌ كورد پێی ئەڵێ‌ رێزلێنان.
– دەمی هەر كەسێك بكەیتەوە بەم وەزعە ئەڵێ‌ ئاشی نەزان.
– تەلەفزیۆن كە بەرنامەی نەبێ‌ ئەڵێ‌ (تەوەری ئەمڕۆمان كراوەیە.)
– بازرگانێك كە ئەشیای ئێكسپایەر ئەهێنێت بەمدیوا بەم بێ‌ سەروبەرییە ئەڵێ‌ بازاڕی ئازاد.
– كۆنە قومارچییەك كە تازە عەمرەی كردبێت بە هەموو فەقێ‌یەك ئەڵێ‌ زانای ئایینی.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure