كارڵ ماركس به‌م جۆره‌ بوو

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 4 هەفتە

سه‌رچاوه‌: ئه‌لحیوار ئه‌لموته‌مه‌دین
وه‌رگێڕان: دواڕۆژ


هه‌رچه‌نده‌ ماركس شه‌وان دره‌نگ ده‌چووه‌ ناو جێگاوه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌یانیان له‌نێوان كاتژمێر 8 و 9دا له‌ خه‌وهه‌ڵده‌ستا  و قاوه‌كه‌ى ده‌خوارده‌وه‌ و ته‌ماشایه‌كى رۆژنامه‌كانى ده‌كرد و ئینجا ده‌چووه‌ ئۆفیسه‌كه‌ى خۆى و له‌وێ هه‌تا كاتژمێر 2ى شه‌و و 3ى شه‌و كاری ده‌كرد.

ته‌نیا بۆ خواردنى ژه‌مه‌كان ده‌ستى له‌ كار هه‌ڵده‌گرت و هه‌ندێك جاریش ئه‌گه‌ر هه‌وا خۆش بوایه‌ پیاسه‌یه‌كى ده‌كرد به‌ ناوچه‌ى هامستى-دا. نیوه‌ڕوانیش یه‌ك دوو كاتژمێر له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌ ده‌خه‌وت. هه‌موو جارێك به‌ده‌م پیاسه‌وه‌ فێرى مه‌سه‌له‌ ئابوورییه‌كانى ده‌كردم و بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى بزانێت ناوه‌ڕۆكى به‌رگى یه‌كه‌مى سه‌رمایه‌ى بۆ روون ده‌كردمه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ تازه‌ترین نووسینى خۆى له‌و رووه‌وه‌ به‌ ناڕاسته‌وخۆ بۆ باس ده‌كردم. منیش هه‌موو جارێك ئه‌وه‌نده‌ى له‌توانامدا بوایه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ قسه‌كانیم ده‌نووسییه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ لێیان تێگه‌یشتبم. سه‌ره‌تایش زۆر زه‌حمه‌ت بوو له‌ ئه‌نجامگیرییه‌ قووڵ و ئاڵۆزه‌كانى تێبگه‌م.

مێشكى ماركس وه‌ك پاپۆڕێكى جه‌نگى وابوو كه‌ له‌ به‌نده‌ردا راوه‌ستابێت به‌ڵام مه‌كینه‌كه‌ى هه‌ر له‌كاردا بێت و ئاماده‌ بێت بۆ ده‌ستبه‌كاربوون به‌ هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كدا كه‌ پێویست بكات له‌ ناو ئۆقیانووسى فكردا.

كاركردن لاى ماركس ئاره‌زووییه‌كى هێنده‌ خۆشه‌ویست بوو كه‌ زۆرجار واده‌ى نانخواردنى بیرده‌چووه‌وه‌ و پێویستى ده‌كرد چه‌ند جارێك بانگ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بێته‌ خواره‌وه‌ بۆ هۆڵى نانخواردنه‌كه‌ ئینجا له‌وێ به‌په‌له‌ چه‌ند پاروویه‌كى ده‌خوارد و خێرا سه‌رده‌كه‌وته‌وه‌ بۆ ئۆفیسه‌كه‌ى خۆى بۆ نووسین.

پ: ل. م

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure