بۆچی حەیف

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

– یارەبی خوایە گیان ئەم حیزبەمان بپارێزی.
+ ئامین.. بەڵام لەكێ‌؟.
– لە سەركردایەتییەكەی.
×××
– مژدەیەكی خۆشم بیستووە.. ئەڵێن شوكور سیاسەتەكەمان بەرامبەر بەغدا سەركەوت.
+ وانییە.. من سەركەوتم بینی ئەڵێ‌ درۆیە.
×××
– ئەمڕۆ قاشێكی گەورەی كالیارم بە شەكرەوە خوارد.
+ كالیار بە شەكرەوە؟!.. ئێ‌!!.
– گوێم لە مەعیدەم بوو ئەیگوو توخوا تۆ بەشەری؟!.
×××
– داوات كردووە ببی بە مودیری كارەبا؟ بەراستی حەیف.
+ بۆچی حەیف؟!.
– نەمئەزانی ئەوەندە رقت لە میللەتە.
×××
– باوەڕت هەبێ‌ زۆر زۆر خەمی ئێرانمە.
+ هیچ خەمت نەبێ‌ خزم گیان.. ئێران ئێستا یەكەمە.
– لە چیدا یەكەمە؟.
+ لە تەجمیلی لووتدا.
×××
– حەز ئەكەم دیارییەك ببەم بۆ هەڤاڵ وانێك.
+ تەئجیلی بكە تا رۆژی باوك.
– بۆچی رۆژی باوك؟.
+ چونكە دایكی سیاسەتی گاوە.
×××
– لەوە ئەچێ‌ خراپ توڕەیان كردبی.. خێرە؟!.
+ ئەو هەتیوەی كوڕم ئەمشەو سەعات یەكونیوی شەو هاتۆتەوە.
– ئێ‌.
+ بۆنی عارەقەكەی رۆژە رێ یەك ئەڕوات.
– ئێ‌؟.
+ كەچی ئەڵێ‌ لە كتێبخانەی گشتی بووم.
×××
– من لە ناحیەی دەسەڵات و پارە و شتەوە حەز ئەكەم پیاوی توركیا بم.
+ ئەی لە ناحیەی ویژدان و مەبدەئەوە حەزئەكەی چی بیت؟.
– پەكەكە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure