سرودێك بۆ نەوت

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 3 هەفتە


شیعری: ماجد ئەلحەیدەر 
سەرچاوە: ئەلحیوار ئەلموتەمەدین
وەرگێڕانی: دواڕۆژ


ئەی شتە پیسە لینجەكە
بەرلەوەی بێیتە دەرێ‌
لە قووڵایی خاكمانەوە
باش بیرم دێ‌
بێستانەكانمان گەورەتر
پەردەستگاكان بچكۆلەتر
پاكیزەتر
دڵمان ئارام و بەخشندە و 
میهرەبانتر
....
چۆن بتوانم 
بێم سكی خۆم هەڵبدڕم و
ئەو هەموو نانە دەربێنم
كە لیتاوی تۆ پیسیكردوون
چۆن بتوانم خوێنبەرەكانم پاك بكەمەوە
لەو بۆگەنەی بە ژەنگی تۆ دروستبووە
....
چ مامەڵەیەكی دۆڕاوە
كە سەدساڵە هەر بە قامچی لێماندەدەن
بۆ ئەوەی زەوی هەڵكەنین و
تۆ بفرۆشن
بە پارەكەت فڕۆكە بكڕن
بۆ سووتاندنی نێرگز و 
پڕكردنی هەناسەمان
لە غاز و زەهری كیماویی
.....
بەرمیلێكت ئاخۆ چەند گولـلەی تێدا بێت؟!
گاڵۆنێكت بایی چەند مەمكی بڕاو بێت؟!
پێمان بڵێ‌ 
بۆ هەڵگرتنی كۆتەڵی كوژراوەكانی دەستی تۆ
ئاخۆ چەند تانكەر بەش دەكات؟!!
.....
كێ‌ تۆی بێدار كردووەتەوە!
كێ‌ رازیی كردیت بێیتە دەرێ‌!



پ: ل. م


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure