بوونه‌وه‌رگه‌لێكى ئاقڵ

بۆچوون / بیروڕا :: 25/07/2019

سه‌رچاوه‌: ئه‌لحیوار ئه‌لموته‌مه‌دین
وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ


گومانى تێدا نییه‌ گۆى زه‌وى له‌سه‌ر خولگه‌یه‌كى نموونه‌ییه‌ به‌ده‌ورى خۆردا كه‌ ده‌رفه‌تى ژیانى له‌سه‌ر زه‌وى ره‌خساندووه‌:
- به‌جۆرێك كه‌ پله‌ى گه‌رما له‌ ئاستێكدایه‌ ئاو تیایدا له‌ دۆخى شلیدا ده‌بێت، تێكڕاى پله‌ى گه‌رماكه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى 15 پله‌ى سه‌دییه‌.
- هه‌بوونى تووخمه‌ كیمیاوییه‌ پێویسته‌كان بۆ دروستكردنى ژیان.
- زه‌وى پۆشێكى گونجاو له‌گه‌ڵ بوارێكى موگناتیسى وادا كه‌ خولانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ده‌ورى خۆیدا دروستى كردووه‌. ئه‌م دووانه‌ له‌گه‌ڵ ئاسنه‌ توواوه‌ له‌كوڵه‌كه‌ى ناخى زه‌وى پێكه‌وه‌ ئه‌و تیشكه‌ گه‌ردونیانه‌ ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خانه‌كان ده‌كوژن.
- هه‌بوونى مانگێكى تا ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌وره‌ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر سووڕاندنه‌وه‌ى زه‌وى و لانه‌دان له‌ ته‌وه‌ره‌كه‌ى خۆى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى ره‌شه‌باى زۆر به‌هێز كه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخ هه‌یه‌ چونكه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر قه‌راغى ناوچه‌كه‌.

ئه‌وه‌ى باسمان كرد په‌یوه‌ندییان به‌ سیستمى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره‌وه‌ هه‌یه‌. ئێستاش با چاوێك بخشێنین به‌ پێگه‌ هێمن و پڕ ئاسایشه‌كه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ناو بڵقێكى زه‌به‌لاحى به‌تاڵ و پێكهاتوو له‌ ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ له‌ بوارێكدا كه‌ هێنده‌ زه‌به‌لاحه‌ تیره‌كه‌ى 100 هه‌زار ساڵى تیشكى دووره‌ له‌ ناوه‌نده‌كه‌ى. ئه‌م هه‌موو بارودۆخانه‌ یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنى ژیان له‌سه‌ر زه‌وى.

پرسیارى ئه‌وه‌ى كه‌ چۆن مادده‌ بوو به‌ شتێكى زیندوو مه‌ته‌ڵێكه‌ هێشتا مرۆڤ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ڵامى بداته‌وه‌.

بارودۆخى گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنى ژیان بۆ بوونه‌وه‌ره‌ ژیر و ئاقڵه‌كان كۆمه‌ڵێك پرسیار دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سروشتى بوون و هۆكاره‌كه‌ى.

ده‌ڵێم ده‌رفه‌تى هه‌بوونى ژیان له‌ فه‌زاى ده‌ره‌وه‌دا زۆر زۆر كه‌مه‌ و ده‌توانم بڵێم هه‌ر نییه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ین كه‌ له‌م گه‌ردوونه‌ پان و به‌رینه‌دا هاوچه‌شنێكمان هه‌بێت و ره‌نگه‌ رۆژێك له‌ رۆژان واز له‌و بیرۆكه‌یه‌ بهێنین و به‌وه‌ رازى ببین كه‌ هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌ ساده‌كاندا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ره‌كه‌ له‌ڕووى ژمێریارییه‌وه‌ رێى تێده‌چێت:
- سه‌دان ملیار كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌ هه‌ن زۆر زیاتر له‌ ژماره‌ى ده‌نكه‌ لمه‌كانى سه‌ر زه‌وى.
هه‌ریه‌كێك له‌م كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێرانه‌ ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ى تێدایه‌.
زۆرێك له‌و ئه‌ستێرانه‌ كۆمه‌ڵه‌ى رێكخراو دروست ده‌كه‌ن و تائێستا چوار هه‌زار كۆمه‌ڵه‌ى وا له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نیا 10 كۆمه‌ڵه‌یان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌م زه‌وییه‌ى خۆمان ده‌چن. واته‌ له‌ هه‌ساره‌ شینه‌ بێ هاوتاكه‌ كه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌ جیاوازیى ره‌گه‌ز و هزر و ره‌نگ و عه‌شیره‌ته‌وه‌ به‌ خێرایى 107 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌سووڕێنێته‌وه‌ به‌ده‌ورى خۆردا به‌ خۆڕایى بۆیه‌ پێویسته‌ رێزى لێ بگرین پێش ئه‌وه‌ى له‌ كۆڵ خۆیمان بكاته‌وه‌ ... سڵاو له‌ زه‌وى هێژا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure