ئه‌قڵ حوكمى جیهان ناكات

بۆچوون / بیروڕا :: 24/07/2019

سه‌رچاوه‌: ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابیع
وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ


ده‌ دوانزه‌ رووداوى ساده‌ بهێنه‌ره‌ به‌رچاوى خۆت كه‌ له‌ خۆت قه‌ومابن یان له‌ جیهاندا روویاندابێت تا بۆت ده‌ربكه‌وێت ئه‌وه‌ى حوكمى جیهان ده‌كات و رووداوه‌كان هه‌ڵده‌سووڕێنێت ئه‌قڵ نییه‌ به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تى.

پاشان ته‌ماشاى رووداوه‌ گه‌وره‌كان بكه‌، سه‌رنج له‌ ململانێ نهێنى و ئاشكراكانى نێوان وڵاتانى جیهان بكه‌، له‌ ئه‌نجامى پێشبڕكێ وه‌رزشییه‌كان ورد ببه‌ره‌وه‌، سه‌رنج له‌ كاردانه‌وه‌ى توندوتیژى جه‌ماوه‌رى یانه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كان بده‌ هه‌موویان پێت ده‌ڵێن نائه‌قڵانى حوكمى جیهان ده‌كات.

بێ سه‌روبه‌رى ناو شه‌قام و رێگاكان، غه‌ڵبه‌غه‌ڵبى ناو بازاڕ، شانازییكردن به‌ نه‌فامیى و خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارێتى، خۆ كردن به‌ پاڵه‌وان و لێدانى لافى رۆشنبیریى، پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كان ئه‌مانه‌ هه‌مووى نیشانه‌ و به‌رهه‌مى نائه‌قڵانین.

ئه‌مه‌ تێبینى من نییه‌ به‌ ته‌نیا به‌ڵكو كێشه‌یه‌كى دێرینى مرۆڤایه‌تییه‌ى و هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ سه‌رنجى فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كانى راكێشاوه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌م دواییه‌ كتێبێكى پڕۆفیسۆر جاستن سمیس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوونیشانى (نائه‌قڵانیى ... مێژووى دیوه‌ تاریكه‌كه‌ى لۆجیك). نووسه‌رى ئه‌م كتێبه‌ فه‌یله‌سووفى زانست و پڕۆفیسۆرى مێژووه‌ و له‌ كتێبه‌كه‌یدا ره‌وتى مێژوویى نائه‌قڵانى باس ده‌كات هه‌ر له‌ كاتى كوشتنى هیپاسى فه‌یله‌سووف له‌ سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پێش زایین هه‌تا هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد ترامپ به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا. كتێبه‌كه‌ پێمان ده‌ڵێت نائه‌قڵانیى پێكهێنه‌رى به‌شى هه‌ره‌ گه‌وره‌ى ژیانى مرۆڤه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌كانى لۆجیك كه‌م و كاتیین.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure